٣٧٦ حاڵەتی لەسێدارەدان بەتایبەت لەسێدارەدانی ٣٥ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە زەنجیرە ڕاپۆرتێکی جیاکاری- ئاماری، بەرچاوترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠ دەخاتە بەر باس.
لە پێنجەمین ڕاپۆرتدا، حاڵەتەکانی لەسێدارەدان لە ئێران و کورستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دەخاتە ڕوو.
ئەم ئامارە بە پشتبەستن بەو حاڵەتانەی کە لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بڵاو کراوەتەوە دەخرێتە ڕوو و ئاماری ڕاستی لەسێدارەدان دەکرێت لەم ئامارە زیاتر بێت.
خستنەڕووی گشتی:
٣٧٦ حاڵەتی سزای لەسێدارەدان لە ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرێوە چووە.
لەو نێوانەدا، ٧٦ هاووڵاتیی بەلووچ، ٣٥ هاووڵاتیی کورد، ٩ هاووڵاتیی ئەفغان و هاووڵاتییەکی ئازەری.
٣ کەس لە ئێعدامکراوەکانی تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە. (بەهادین قاسمزادە (کورد)، سەجاد سنجەری چالابە (کورد)، ئارمان عەبدوڵڵاهی).
١٥ ژن لەنێو لەسێدارەداراوەکان بەرچاو دەکەوێت.
هەروەها لە بەرانبەر ٣٥ هاووڵاتیی کوردی لەسێدارەدراو، ٨ زیندانی لە ورمێ و هەروەها لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی میاندوواو کە بەهۆی ناڕوونیی ڕەگەزیان بە شێوەی جیا لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێ کراوە.
بەو پێیە ٤٤ حاڵەتی ئێعدام لە کوردستان ڕووی داوە کە کوردپا بە ڕوونی ٣٥ کەس لەو هاووڵاتییانە کە کورد بوون پشتڕاست دەکاتەوە.
لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسی، حەیدەر قوربانی (کورد) و عەبدولباست ڕەیگی (بەلووچ).
مەحکوومکردنی زیندانییانی سیاسیی کورد بە ئێعدام: ٣ زیندانیی سیاسی (فیرووز مووسالوو، حاتەم ئۆزدەمیر (هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کوردستانی باکوور) و مەتین خزری).
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی زیندانیی سیاسیی کورد لە دیوانی باڵای وڵات (شاکێر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد)
تۆمەتیوەپاڵدراوی لەسێدارەدراوەکان:
کوشتن: ٢١٤ حاڵەت، مادەی سڕکەر: ١٤٢ حاڵەت، دەستدرێژی بە نامووس: ٤ حاڵەت، نێربازی ٤ حاڵەت، دژایەتی لەگەڵ خوا و تێکدانی ئەمنییەتی کۆمەڵگا: ٣ حاڵەت، موحاربە و کوشتنی بە ئەنقەست: ٢ حاڵەت، موحاربە: ٢ حاڵەت، بەغی: حاڵەتێک، کوشتنی بە ئەنقەست و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی نیزام: حاڵەتێک، کوشتنی بە ئەنقەست و مادەی سڕکەر: حاڵەتێک، دژایەتی لە ڕێگای خەباتی چەکدارانە لەگەڵ هێزە نیزامییەکان: حاڵەتێک، ناڕوون: حاڵەتێک.
زیندان و شوێنی ئێعدامی زیندانییان:
ڕەجایی شارەی کەرەج: ٤٨ حاڵەت، شیراز: ٤٧ حاڵەت، ئیسفەهان: ٣٦ حاڵەت، زاهیدان: ٣٢ حاڵەت، ورمێ: ٢٣ حاڵەت، مەشهەد ٢٠ حاڵەت، قەزوێن: ١٥ حاڵەت، کرمان: ١٢ حاڵەت، بیرجەند و زەنجان: هەر کامیان ١١ حاڵەت، یەزد: ١٠ حاڵەت، دێزڵاوای کرماشان: ٩ حاڵەت، تەربیەت جام و قوم: هەر کامیان ٨ حاڵەت، تایباد، ڕەشت و خوڕڕەمئاوا: هەر کامیان ٦ حاڵەت، ئیلام، قائین، کەرەج، یاسووج و ئەردەوێڵ: هەر کامیان ٥ حاڵەت، مەراغە و زابول: هەر کامیان ٤ حاڵەت، سەوزەوار و شوێنی نادیار: هەر کامیان ٣ حاڵەت، بابول، شیروان، جیرۆفت، ئامول، ئەهواز، سنە: هەر کامیان ٢ حاڵەت، گونبەدکاووس، سەڵماس، تەورێز، مەهاباد، ئیسفەراین، ئێرانشار، بروجێرد، سەراوان، نەیشابوور، مشکینشار، گورگان، دێهدەشت، ئەلیگودەرز، کاشان، دێزفوول، خاش و میاندوواو: هەر کامیان حاڵەتێک.
زانیاریی زیاتری ئەم ئامارە لەلایەن کوردپا پارێزراوە و داواکەران دەتوانن بە داواکردن لە کوردپا، ئەم زانیارییانە وەربگرن.
ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە