حاجی ئۆمەران/کۆڵبەران تەنیا بە تێپەربوون بە ناو کێڵگەی میندا ئیزنی هاتووچۆیان پێ ئەدرێت+وێنە
14:52 - 18 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق بە ملیۆنان مین لە خاڵە سنوورییەکان لەلایەن هەر دوو لایەنی شەڕەکەوە چێندرا و هەنووکە پاش زیاتر لە ٢٧ ساڵ لە تەواوبوونی ئەو شەڕە، خاڵە سنوورییەکان وەکوو خۆیان ماونەتەوەو رۆژانە هاووڵاتییان دەکەنە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی یەکێک لە فەرمانبەرانی بازاڕچەی سنووریی حاجی ئۆمەران، لە کاتێکدا کۆڵبەران کارتی هاتوچۆیان پێدراوە، دەبێ کۆڵبەران بە ناوەڕاستی مەیدانی میندا تێپەڕ بن و بەوتەی ناوبراو لە ١ مانگی رابردوودا دوو کەس بەناوەکانی عەلی ئەنباری (عەلییە رەش) و سەعید، کە هەر دوولاقی لەدەست داوەو ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە، لە نێو ئەو مەیدان مینەدا بوونەتە قوربانی و تووشی کەمئەندامی هاتوون.
ئەو فەرمانبەرە گوتێشی، کە ژمارەیەک شیرکەتی پەیمانکاریی وەک (مەعبەد تەڵایی، ئاغریبار) کە لەو بازارچەیە و بە شێوەی نایاسایی سەرقاڵی دروست کردنی چەند پرۆژەیەکن، بە کەڵک وەرگرتن لە لۆدێر خاکی کێڵگە مینەکان لە نێو بازاڕچەکەدا رۆ دەکەن و کۆڵبەرانیش بەناچاری بەسەریدا تێپەڕ دەبن و دەشڵێت بە چاوی خۆی بینیویەتی، کە چەند کەس لە کۆڵبەران لەناو بازاڕچەکەدا چوونەتە سەر مین.
بەوتەی هاووڵاتییان و کۆڵبەرانی سەرسنوور، تێکڕای ئەو کەسانەی لەماوەی ٢ ساڵی رابردوودا چوونەتە سەر مین، لەو شوێنانە بوون کە لەلایەن هێزە نیزامییەکان، فەرمانداری و دەزگای مین هەڵگرتنەوەوە بە :خاوێن کراوە\" لە قەڵەم دراون و جێژنی پاکسازییان بۆ گرتوون و هەتا ئێستاش رۆژانە کۆڵبەران و هاووڵاتیاین دەکاتە قوربانی.
هەروەها یەکێک لە قوربانیانی مینی چێندراوی سەر سنوور بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ هەنووکە بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ٢٥٠ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین تووشی کەمئەندامی هاتوون و گیانیان لەدەست داوەو زۆربەی کەمئەندامەکانیش پەروەندەکەیان لەلایەن کۆمیسیۆنی ماددەی ٢ی یاسای ئیدارەی \"جانبازان\"ـەوە لەژێر ناوی \"پەروەندەی مەحرەمان\"دا، رەت کراوەتەوەو بە کەمئەندام وەرنەگیراون.
بەپێی ئاماری رێکخراوی یونیسێف؛ هەنووکە رووبەری ٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە خاکی شارە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران وەک مێهران، دێلهلوڕان، نەوت شار، سۆمار، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی، گیلانغەرب، پاوە، مەریوان، بانە، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و ورمێ بە مینڕێژکراوی ماونەتەوە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کە رۆژانە کۆڵبەران لە خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران (تەمەرچیان) تووشی رووداوی تەقینەوەی مین دەبن، بەڵام لە رووی ناچارییەوە و بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان بە ناو کێڵگە مینەکاندا کۆڵبەری دەکەن و بە وتەی خودی کۆڵبەران، هیچ کارێکی دیکە جگە لە کۆلبەری کردن لەو ناوچە بوونی نییە.