جەنازەی دوو پەناخوازی کورد گەڕێندرانەوە بۆ مەریوان
11:04 - 29 رێبەندان 2721
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، جەنازەی "جەلیل ڕەوانگەرد" و "سومەیە جامخانە" ژن و مێردی پەناخوازی مەریوانی کە مانگی ڕابردوو لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئورووپا، لە ئاوەکانی یوونان خنکابوون، گەڕێندرانەوە مەریوان و ئەسپەردەی خاک کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار، جەلیل ڕەوانگەرد و سومەیە جامخانە، دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان لە ئاوەکانی یوونان خنکابوون.
ئەو ژن و مێردە مەریوانییە ساڵی ڕابردوو زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو و دوای ماوەیەک لە وڵاتی تورکییەوە ڕۆیشتبوونه وڵاتی یوونان.