جەماڵ مەلایی: هەواڵی داخرانی حەفتەنامەی سیروان راست نییە
15:40 - 15 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ هەواڵیک سەبارەت بە داخرانی حەفتەنامەی سیروان بڵاو بوویەوە کە جەماڵ مەلایی بەرپرسی بەشی کوردیی \"حەفتەنامەی سیروان\" لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا هەواڵی داخرانی ئەو حەفتەنامەیەی بە ناڕاست لەقەڵەم دا.
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە ئەوەشی خستەڕوو کە هەواڵی داخرانی ئەو حفتەنامەیە لە کاتێک دایە کە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ ٧٣١مین ژمارەی خۆی بڵاو کردەوە.
رۆژی رابردوو هەندێک لە ماڵپەڕەکان بڵاویان کردەوە، کە حەفتەنامەی سیروان بەهۆی گیروگرفتی ئابووری و کێشەی بەڕێوەبەری، بەرەوڕووی داخران دەبێتەوە.
حەفتەنامەی سیروان ساڵی ١٣٧٧ بە سەرنووسەریی \"جەلال جەلالی زادە\" دەستی بەكار كردووە و هەتا ئێستا بەردەوام چاپ بووە و لە ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ تەمەنیدا کێشەی بەڕیوەبەری یەكێک لە گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم پێشكەوتنی سیروان بووە.
حەفتەنامەی \"سیروان\" بە دوو زمانی كوردی و فارسی چاپ و بڵاو دەبێتەوە و لە ئاستی خۆیاندا خزمەتی بەرچاوی بە بووژانەوەی رەوتی رۆشنبیری و فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی كردووە.