جەلیل بەهرامی نیا: روانینی نگەتیڤ سەبارەت بە بەشداریی سوننەكان لە پێكهاتەی سیاسی ـ ئیداریدا زۆر بەهێزە
18:36 - 20 بەفرانبار 2714
>\"حەفتەی وەحدەت\" ناوی بۆنەیەكی حكوومەتیی لەئێرانە كە لەماوەی سی ساڵی رابردوودا لە رۆژی \"١٢ ربیعالاول(١٢ی بەفرانبار)\" كە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانانە، بۆ ماوەی یەك حەفتە بەڕێوە دەچێت.
ئەو رێوڕەسمە كە لەلایەن ناوەندە مەزهەبییەكانی سەر بە دەسەڵاتەوە ئامادەكاری بۆ دەكرێلەلایەن پەیڕەوانی مەزهەبی سوننەوە پێشوازی لێناكرێ و هەمیشە بە چاوی شك و گومانەوە سەیری ئەو رێوڕەسمە دەكەن.
دەوترێكەملیاردها تمەن خەرجی ئەو رێوڕەسمە لە ناوچە شیعەنشینەكانی ئێران دەكرێئەمە لەحاڵێكدا كە لە ئوستانەكانی سیستان و بەلوچێستان، كوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، خوراسان و گوڵستان كە بە بێبەریترین ناوچەكانی ئێران دێنە ئەژمار، ژمارەیەكی زۆر خەڵكی سوننە مەزهەب تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.
بیست و هەشتەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی \" وەحدەت\" كە لەتاران بەڕێوە چوو لەگەڵ كۆمەڵێك كێشە بەرەوڕوو بوو، لەم كۆنفڕانسەدا كە وێنەكانی لەلایەن هەواڵدەریی \"رسا\"وە بڵاو كراوەتەوە نوێژی جەماعەتی پەیڕەوانی شیعە و سوننی مەزهەبەكان بەشێوەی جیا لەیەكتر بەڕێوە چووە.
هەروەها لە خۆپیشاندانی حەفتەی وەحدەتدا دروشمی دژ بە سێخەلیفەی پەیڕەوی مەزهەبی سوننە لە قوم بەڕێوە چووە كە دەوترێكە لەلایەنگران و هەوادارانی قوتابخانەی عیلمیەی ئایەتوڵڵا سادق شیرازی یەكێك لە ئاخوندە توندڕەوەكانی شیعە بوون كە بۆنەی \"٩ی \"( ئەو رۆژەی خەلیفەی دووەهەمی سوننەكان كوژراوە) رژاونەتە سەر شەقامەكان و وێڕای بێرێزی و لەعنەت ناردن بۆ سێخەلیفەی پەیڕەوی سوننە مەزهەب رێوڕسمی شادی و خۆشیشیان بەڕێوە بردووە.
بارودۆخی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننی لەئێران و بەتایبەت لەكوردستان تەوەری وتووێژی ئاژانسی كوردپا لەگەڵ چالاكێكی مەزهەبی ـ عەقیدەتی خەڵكی روانسەر پێك دێنێت.
بەهرامی نیا وڵامی چەندین پرسیاری هەواڵنێری كوردپای لەپێوەندی لەگەڵ ئیسلام و دێمۆكراسی، سەلەفییەت لەكوردستان و هەروەها بارودۆخی ئەو سوننە مەزهەبەكانی كەلەئوستانی كرماشان نیشتەجێن داوەتەوە و دەقی وتووێژەكە بەم چەشنەیە:
كوردپا: ئامار و رێژەی پێوەندیدار بە پەیڕەوانی سوننی مەزهەب لەكوردستان و ناوچەكانی دیكەی ئێران بە چ شێوەیەكە و ئەو كەسانە زیاتر لە كام ناوچە نیشتەجێن؟
جەلیل بەهرامی نیا: هیچ ئامارێكی فەرمیی لەبەر دەستدا نیە لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە سەرپێڵی زەهاو هەتا ماكۆ پەیڕەوانی ئەو مەزهەبە بوونیان هەیە، لەئاستی میللیدا دەوترێكە پەیڕیوانی مەزهەبی سوننی نزیك بە بیست ملیۆن كەسن كە لە پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەردەبیل، گوڵستان، خوراسان، بەلووچێستان، هورموزگان، فارس، شیراز، بووشێهر، ئەلبورز و تاران نیشتەجێن.
كوردپا: بە سەرنجدان بە گوتاری زاڵی نەتەوەخوازی لەكوردستان، ئێوە وەكوو چالاكێكی مەزهەبی ـ عەقیدەتی سونیەكانی كوردستان بەكام تەیف دەزانن؟
جولیل بەهرامی نیا: لە راستیدا ئەوە دەست مرۆڤانەی كە شوناسیان لە مەترسی دابێهەستیارن و ئەو هەستیاریشە كار دەكات سەر پرسی نەتەوەیی و مەزهەبیان، بەرای من بناخەی كێشەكان لە لاوازی دێمۆكراسی لە ئاستی نەتەوەیی و فەقری فەرهەنگی قبووڵ كردنی بەرامبەرەكەمان دایە و هەروەها نایەكسانی هەلاواردنەكان لەكوردستان زیاتر خۆیان لە بواری مەزهەبیدا بینیوەتەوە هەتا مەیەلەی ئیتنیكی و ئەو هەستیارییە سەبارەت بە كوردە شیعە مەزهەبەكان جیاوازە و ئەوان بە پێی ئەوەی لە پێكهاتەی ئیداری دەوڵەت و حكوومەتدا رۆڵیان هەیە كەمتر هەستیاری لەخۆیان نیشان دەدەن.
كوردپا: دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران لەماوەی لانی كەم سی ساڵی رابردوودا باسیان لە دۆستی شیعە و سوننی كردووە و چەندین سیمینار و دانیشتنیان بەڕێوە بردووە، عەمەلكردی ئەو نیزامە لە هەنگاو هەڵگرتن بۆ وەدیهاتنی ئەو دروشمانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
جەلیل بەهرامی نیا: من لێرە ناتوانم هیچ مەبەستێكی پۆزەتیڤ لەپشت ئەو هەوڵانەوە نیە، بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەو كۆنفرانس و سیمینارانە بناخەیەكی پتەوی نیە و بە وتەی رەفسەنجانی هەتا ئێستا هیچ ئاكامێكی ئەوتۆی بەدواوە نەبووە، دیارە نابێلە بیرمان بچێكە بەرپرسان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو سیمینارانەش لە گرووپێكی توندڕەوی شیعەوە كە دەسەڵاتیشیان هەیە لە فشار دان و لێرەدایە كە روانینی نەرێنی بە بەشداری سونیەیكان لەپێكهاتەی سیاسی ـ ئیداریی بەشێوەیەكی چالاك بوونی هەیە.
كوردپا: بۆ چی ئێوە دروستكردنی مزگەوت بۆ سونیەكان لەتاران یان دیاری كردنی رۆژێك وەكوو پشوو بۆ بۆنو ئاینییەكانی سوننەكان بە ویستی ئەو كوردەكانی پەیڕەوانی سوننی مەزهەب دەزانن؟
كوردپا: روانگەی ئێوە و ئەو رەوتەی كە تێیدا چالاكی دەكەن بە نیسبەت سەلەفی گەرییەوە چیە؟ یان بە واتایەكی سەلەفی گەری جێگە و پێگەی لەنێو پەیڕەوانی سوننە مەزهەبدا هەیە؟
جەلیل بەهرامی نیا: سەلەفییەت بە مانا زانستییە مرۆڤایەتییەكەی شوناسێكی هەبووە كە بەردەوام لەئاڵوگۆڕدا بووە، ئەگەر مەبەستان لە سەلەفیەت بە مان \" متدولوژیك\"ـەكەی بێت و باس لە مەعریفەی دینی بكات بەڵێئێمە سەلەفین، بەڵام ئەگەر مانای سەلەفیەت رواڵەتی، رەتكردنەوەی سەرجەم دەسكەوتە مرۆڤییەكان، رەت كردنەوەی دەسكەوتە سیاسیی و زانستە مرۆییەكان، ئۆگری بۆ تەكفیر و بەكارهێنانی توندوتیژی بۆ بەدەستهێنانی سیاسی بێت، ئێمە دژی ئەو بیروبۆچوونانەن، كوردستان كۆمەڵگەیەكەی لەبارە بۆ پرسی شوناسخوازی و هەر بۆ یە سەلەفی گەری لە جۆری فەرهەنگی ـ زانستی لە كوردستان هەیە و خەڵكی كوردیش بەپێی ئەوەی كە ئاستی تێگەیشتن و سەوادیان چۆتە سەر خۆیان لە رەوتە توندوتیژەكان دەپارێزن.
كوردپا: بارودۆخی سونیەكان لەكرماشان كە شوێنی ژیانی مەزهەب و دینە جیاوازەكانە بە چ شێوەیەكە؟ مەبەست لەو پرسیارە دەستپێڕاگەیشتنیان بە ئیمكاناتی دەوڵەتی و بەشداری لەكارو بارە مەزهەبیەكانە؟
جەلیل بەهرامی نیا: بە خۆشحاڵییەوە پەیڕەوانی مەزهەب و دینە جیاوازەكان لەكرماشان لە دێر زەمانەوە لەگەڵ یەكتر تەبا و گوناو بوون، ئەوان لەشاری كرماشان پێنج مزگەوتیان هەیە كە لە دوو مزگەوتیاندا نوێژی جەماعەت بەڕێوە دەچێت، بەڵام هێندێسەبارەت بە كاروباری سیاسی ـ ئیداری لە پەراوێزدان، بوێنە هەتا ئێستان كاندیدی سوننی مەزهەب بۆ شاری كرماشان تەئید سەلاحییەت نەكراوە.
كوردپا: بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەكان زیاتر لە 100 لاوی پەیڕەوی مەزهەبی سوننی پەیوەست بە داعش بوون، كێشەكە لە كوێدایە؟
جەلیل بەهرامی نیا: من لەو باوەڕەدانیم كە رێژەكە بەم شێوەیە بێت لەتایبەت دوای ئەوەی داعش هێرشی كردە خاكی هەرێمی كوردستان. بەداخەوە هێندێلە هۆكارەكانی وەكوو پێكهاتەی سەرلێشێواوی سیاسیی، هەستیار و ئێحساسی بوونی سەردەمی لاویەتی و ... بواری بۆ پەیوەست بوون بە رەوتە توندڕەوەكان خۆش كردووە و ژمارەی ئەو كەسانە زۆر نیە.
كوردپا: تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی رەوتی \" جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح\" بە نیسبەت دێمۆكراسیەوە چییە؟
جەلیل بەهرامی نیا: من پێشتریش باسم كرد ئەو پێناسانە زۆر جار بەپێی زانستی مرۆڤایەتی گۆڕانیان بەسەردا دێت، ئەگەر دێمۆكراسی وەكوو ناوبژیوانی حەڵاڵ و حەرام و كەرەسەی دیاركردنی باش لە خراب هەڵبسەنگێنین ئەو جێگای قبووڵی ئێمە نیە بەڵام ئەگەر مەبەست یەكسانی و بەرابەری هەموو ئەندامانی كۆمەڵگە بۆ بەشداری لە پرسە سیاسیەكان و بڕیارە پێوەندیدارەكان بە چارەنووسی گشتییەوە هەبێئەوە لای ئێمە قبووڵە و جەماعەتی ئێمە لەپێناو ئەو دێمۆكراسییەدا سەخت چالاكی دەكەن و سەفاڵی پەرەپێدانین.
كوردپا: دەوێشەكانی قادری و نەقشبەندی لەچەند رۆژی رابردوودا لەدژی هەوڵەكانی داعش دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی بەڵام رەتە ئیسلامییەكانی دیكەی وەكوو جەماعەتی دەعوەت و مەكتەب قورئان پێشوازیان لەو خۆپیشاندانە نەكرد، هۆكارەكەی چە بوو؟
جەلیل بەهرامی نیا: لەوڵاتی ئێمەدا ئێمە لەگەڵ فەقری ئازادی و مەدەنی بەتایبەت لە ئاستی رێكخراو و دامەزراوە كاندا بەرەوڕووین و هەروەها پێوەندیی و یەكێیتێكی ئەوتۆش نیە و زۆربەی كارەكان لەگەڵ واقعیەت نایەنەوە، ئەو هەوڵەش بە سەرنج دان بە دووفاقیەتی و ناكۆكی فكری تەسەوف و داعشیسیزم، هیچ رواڵەتی رەوتێكی مەدەنی كە پشت ئەستوور بە بایەخەكان بێت پێوەی دیار نەبوو و ئەو خۆپیشاندان و رەتكردنەوەی توندوتیژییە و خۆبواردن لە تەكفیر بە باوەڕی ئێمە ویستی هەموو كەسە، بەڵام بۆ ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە هیچ هاودەنگێك نەبوو و پێشتریش كەس ئاگادار نەكرابوویەوە.
جەلیل بەهرامی نیا لە شاری روانسەر لەدایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی كارناسی باڵای ئیلاهیات ( مێژووی فەرهەنگ و تمەدونی ئیسلامیی) لەزانكۆی تارانە و ئێستا لەشاری كرماشان دادەنیشێ.
وتووێژ: غ . لهۆن
ئەو رێوڕەسمە كە لەلایەن ناوەندە مەزهەبییەكانی سەر بە دەسەڵاتەوە ئامادەكاری بۆ دەكرێلەلایەن پەیڕەوانی مەزهەبی سوننەوە پێشوازی لێناكرێ و هەمیشە بە چاوی شك و گومانەوە سەیری ئەو رێوڕەسمە دەكەن.
دەوترێكەملیاردها تمەن خەرجی ئەو رێوڕەسمە لە ناوچە شیعەنشینەكانی ئێران دەكرێئەمە لەحاڵێكدا كە لە ئوستانەكانی سیستان و بەلوچێستان، كوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، خوراسان و گوڵستان كە بە بێبەریترین ناوچەكانی ئێران دێنە ئەژمار، ژمارەیەكی زۆر خەڵكی سوننە مەزهەب تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.
بیست و هەشتەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی \" وەحدەت\" كە لەتاران بەڕێوە چوو لەگەڵ كۆمەڵێك كێشە بەرەوڕوو بوو، لەم كۆنفڕانسەدا كە وێنەكانی لەلایەن هەواڵدەریی \"رسا\"وە بڵاو كراوەتەوە نوێژی جەماعەتی پەیڕەوانی شیعە و سوننی مەزهەبەكان بەشێوەی جیا لەیەكتر بەڕێوە چووە.
هەروەها لە خۆپیشاندانی حەفتەی وەحدەتدا دروشمی دژ بە سێخەلیفەی پەیڕەوی مەزهەبی سوننە لە قوم بەڕێوە چووە كە دەوترێكە لەلایەنگران و هەوادارانی قوتابخانەی عیلمیەی ئایەتوڵڵا سادق شیرازی یەكێك لە ئاخوندە توندڕەوەكانی شیعە بوون كە بۆنەی \"٩ی \"( ئەو رۆژەی خەلیفەی دووەهەمی سوننەكان كوژراوە) رژاونەتە سەر شەقامەكان و وێڕای بێرێزی و لەعنەت ناردن بۆ سێخەلیفەی پەیڕەوی سوننە مەزهەب رێوڕسمی شادی و خۆشیشیان بەڕێوە بردووە.
بارودۆخی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننی لەئێران و بەتایبەت لەكوردستان تەوەری وتووێژی ئاژانسی كوردپا لەگەڵ چالاكێكی مەزهەبی ـ عەقیدەتی خەڵكی روانسەر پێك دێنێت.
خۆپیشاندانی حەفتەی وەحدەتدا دروشمی دژ بە سێخەلیفەی پەیڕەوی مەزهەبی سوننە لە قوم بەڕێوە چووە
لەم وتووێژەدا جەلیل بەهرامی نیا نوێنەری رەوتی ئیسلامی \" جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران\" كە بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ مەرجەعی شیعەكان سەردانی قومی كردووە، بە پێچەوانەی چالاكانی مەزهەبی دیكە دیاری كردنی رۆژێك وەكوو پشوو بۆ بۆنەكانی سوننە مەزهەبەكان لەئێران بە ویستی زۆرینەی ئەو خەڵكە نازانێ.بەهرامی نیا وڵامی چەندین پرسیاری هەواڵنێری كوردپای لەپێوەندی لەگەڵ ئیسلام و دێمۆكراسی، سەلەفییەت لەكوردستان و هەروەها بارودۆخی ئەو سوننە مەزهەبەكانی كەلەئوستانی كرماشان نیشتەجێن داوەتەوە و دەقی وتووێژەكە بەم چەشنەیە:
كوردپا: ئامار و رێژەی پێوەندیدار بە پەیڕەوانی سوننی مەزهەب لەكوردستان و ناوچەكانی دیكەی ئێران بە چ شێوەیەكە و ئەو كەسانە زیاتر لە كام ناوچە نیشتەجێن؟
جەلیل بەهرامی نیا: هیچ ئامارێكی فەرمیی لەبەر دەستدا نیە لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە سەرپێڵی زەهاو هەتا ماكۆ پەیڕەوانی ئەو مەزهەبە بوونیان هەیە، لەئاستی میللیدا دەوترێكە پەیڕیوانی مەزهەبی سوننی نزیك بە بیست ملیۆن كەسن كە لە پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەردەبیل، گوڵستان، خوراسان، بەلووچێستان، هورموزگان، فارس، شیراز، بووشێهر، ئەلبورز و تاران نیشتەجێن.
كوردپا: بە سەرنجدان بە گوتاری زاڵی نەتەوەخوازی لەكوردستان، ئێوە وەكوو چالاكێكی مەزهەبی ـ عەقیدەتی سونیەكانی كوردستان بەكام تەیف دەزانن؟
جولیل بەهرامی نیا: لە راستیدا ئەوە دەست مرۆڤانەی كە شوناسیان لە مەترسی دابێهەستیارن و ئەو هەستیاریشە كار دەكات سەر پرسی نەتەوەیی و مەزهەبیان، بەرای من بناخەی كێشەكان لە لاوازی دێمۆكراسی لە ئاستی نەتەوەیی و فەقری فەرهەنگی قبووڵ كردنی بەرامبەرەكەمان دایە و هەروەها نایەكسانی هەلاواردنەكان لەكوردستان زیاتر خۆیان لە بواری مەزهەبیدا بینیوەتەوە هەتا مەیەلەی ئیتنیكی و ئەو هەستیارییە سەبارەت بە كوردە شیعە مەزهەبەكان جیاوازە و ئەوان بە پێی ئەوەی لە پێكهاتەی ئیداری دەوڵەت و حكوومەتدا رۆڵیان هەیە كەمتر هەستیاری لەخۆیان نیشان دەدەن.
كوردپا: دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران لەماوەی لانی كەم سی ساڵی رابردوودا باسیان لە دۆستی شیعە و سوننی كردووە و چەندین سیمینار و دانیشتنیان بەڕێوە بردووە، عەمەلكردی ئەو نیزامە لە هەنگاو هەڵگرتن بۆ وەدیهاتنی ئەو دروشمانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
جەلیل بەهرامی نیا: من لێرە ناتوانم هیچ مەبەستێكی پۆزەتیڤ لەپشت ئەو هەوڵانەوە نیە، بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەو كۆنفرانس و سیمینارانە بناخەیەكی پتەوی نیە و بە وتەی رەفسەنجانی هەتا ئێستا هیچ ئاكامێكی ئەوتۆی بەدواوە نەبووە، دیارە نابێلە بیرمان بچێكە بەرپرسان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو سیمینارانەش لە گرووپێكی توندڕەوی شیعەوە كە دەسەڵاتیشیان هەیە لە فشار دان و لێرەدایە كە روانینی نەرێنی بە بەشداری سونیەیكان لەپێكهاتەی سیاسی ـ ئیداریی بەشێوەیەكی چالاك بوونی هەیە.
كوردپا: بۆ چی ئێوە دروستكردنی مزگەوت بۆ سونیەكان لەتاران یان دیاری كردنی رۆژێك وەكوو پشوو بۆ بۆنو ئاینییەكانی سوننەكان بە ویستی ئەو كوردەكانی پەیڕەوانی سوننی مەزهەب دەزانن؟
جەلیل بەهرامی نیا لە شاری روانسەر لەدایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی كارناسی باڵای ئیلاهیات ( مێژووی فەرهەنگ و تمەدونی ئیسلامیی) لەزانكۆی تارانە
جەلیل بەهرامی نیا: سوننەكان سەبارەت بە رۆژێك وەكوو پشوو ویستێكی ئەوتۆی نیە و پێداگر نیە چۆنكە لە راستیدا سوننەكان بۆنەیەكی تایبەتیان بێجگە لە قوربان و رۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام نیە، بەڵام سەبارەت بە مزگەوت بۆ پەیڕەوانی سوننە مەزهەب لەتاران پێداگرم.كوردپا: روانگەی ئێوە و ئەو رەوتەی كە تێیدا چالاكی دەكەن بە نیسبەت سەلەفی گەرییەوە چیە؟ یان بە واتایەكی سەلەفی گەری جێگە و پێگەی لەنێو پەیڕەوانی سوننە مەزهەبدا هەیە؟