جەلال مەلەكشا: بەرهەمەكانم لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەتی چاپیان پێ نادرێت
15:36 - 18 جۆزەردان 2712
كوردپا: جەلال مەلەكشا، شاعێر و نووسەری كورد كە كۆمەڵێك بەرهەمی فارسی و كوردیی ئامادەی چاپن، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستانەوە مۆڵەتی چاپی بەرهەمەكانی نادرێت.
جەلال مەلەكشا، شاعێر و نووسەری كورد لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا راگەیاند، \"دیارە لە ساڵانی پێشوودا بەرهەمە شێعرییە فارسی و كوردییەكانم كۆ كردۆتەوە و بۆ مۆڵەتی چاپ بە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادم داوە و رەت كراوەتەوە، بەڵام زیاتر لە چوار ساڵە سەرجەم شێعرە فارسییەكانم و هەروەها چیرۆكە كوردییەكانم لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستان مۆڵەتیان پێ نادرێت\".
جەلال مەلەكشا، هۆكاری نەدانی مۆڵەتی بەرهەمەكانی گەڕاندەوە \"بۆ ناوەرۆكی بەرهەمەكانی خۆی و ئەو خاڵانەی كە بەشی سانسۆری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد وەك \"هێڵی سوور\" ناودێری دەكات و وتیشی:هەر بەرهەمێك لەگەڵ بیروباوەڕی ئەواندا تەبا نەبێت و لەو هێلە سوورە لابدات، مۆڵەتی چاپی پێ نادرێت\"
جەلال مەلەكشا لە درێژەی لێدوانەكەیدا راشیگەیاند: \"كۆمەڵێك لە شێعرە كوردییەكانم بەناوی \"زڕەی زنجیری وشە دیلەكەكان\" چاپ كراون و سەرجەم شێعرە فارسییەكانیشم بەناوی \"گۆرانییەكانی وەرزی دڵەڕاوكی\" چوار ساڵە لە ئیرشادە و بێ مۆڵەت ماونەتەوە و ئەوەشی زیاد كرد كە ئێستا دوو كۆمەڵە شێعری كوردیم كە یەكیان ناوی \"كارەسات\"ە و هێشتا ئەوی دیكەیان ناوم بۆ دیاری نەكردووە، بێ مۆڵەت ماونەتەوە\".
راشیگەیاند: \"چەندین بەرهەمی دیكەی وەك: شێعر و چیرۆكی فارسی و كوردی و كۆمەڵێك كاری وەرگێرانم هەیە كە هێشتا كۆم نەكردوونەتەوە و بە تەمام لە داهاتوودا كاریان لەسەر بكەم\".
جەلال مەلەكشا سالی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی \"مەلەكشا\" سەر بە شاری سنە لەدایك بووە.
هەر لە شاری سنە خویندوویەتی و پەروەردە كراوە. لە منداڵییەوە ئۆگری شیعر و نووسین بووە و سەرەتا بە زمانی فارسی دەستی بە نووسین كردووە.
جەلال مەلەكشا شاعێرێكی ئاشتیخواز و دەروەست نەیتوانی لە هەمبەر زوڵم و زۆردایی سەردەمدا چاو بنووقێنێ و ئەسپی قەڵەمی لە مەیدانی خەبات دژ بە زوڵمدا تاو داوە و لە سۆنگەی ئەم ئەم بیروباوەڕەیەوە تووشی كێشە و ئازار و زیندانیی زۆر بووە.
لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆكی نووسیوە و لەبەر هێز و پێزی نووسینەكانی بەبێ ئەوەی كە كتێبی چاپكراوەی هەبێ، دەبێتە ئەندامی «كانوونی نووسەرانی ئێران».
پاش ساڵی ١٣٥٧ دەست دەكات بە كوردی نووسین و لەم بوارەشدا بە ئەزموونێكی زۆرەوە سەركەوتنێكی بەرچاوی دەبێ.
بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەكوو نووسەر و رۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە بەپرسی لاپەڕەی ئەدەب و وەڵامدانەوە بە خوێنەر و شاعێرانی لاوی لە ئەستۆ بووە كە رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە.
شیعرەكانی جەلال هەتا ئێستا بە زمانەكانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.
جەلال مەلەكشا ئێستا دانیشتووی شاری سنەیە و بەردەوامە لە نووسین و داهێنان.
وێنە: پەیجی فەیسبووکی جەلال مەلەکشا