جەلال مەحموودی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

12:07 - 24 خەرمانان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال مەحموودی" کوڕی سەعید خەڵکی "گوێکتەپە"ی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەهاباد، ئازاد کراوە.

جەلال مەحموودی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئەمنییەتیی مەهاباد بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاویژ، هێزە ئەمنییەتییەکان جەلال مەحموودیان لە شوێنی کارەکەی لە مەیدانی تەڕەباری مەهاباد بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەروەها هێندێک کەرەستەی کەسیی جەلال مەحموودی، وەک لەپ تاپ و موبایلەکەی لەگەڵ خۆیان بردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.