جەبار دۆستی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان دەسبەسەر کرا

12:51 - 11 رێبەندان 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، جەبار دۆستی، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو چالاکە سێنفییەی مامۆستایان بە بێ بەڵگەی یاسایی، پێش لە کۆبوونەوەی سەرتاسەریی مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە  و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

فەرهەنگییانی کوردستان و ئێران پاش کۆبوونەوەی دوو ڕۆژە، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردەوبارهێنان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەمەڕ جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان، کۆ بوونەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان، شەعبان محەممەدی، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.