جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

15:42 - 31 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی ڕەوانەی سنووری شاری پیرانشار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی جۆزەردان، سپای پاسداران جارێکی دیکە چەکوچۆڵی قورسی لە سنووری شاری پیرانشاردا جێگیر کرد.

ئەم چەکوچۆڵە قورسانە و هەروەها ئەو چەکوچۆڵانەی کە بۆ بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار ڕەوانە کراون، لە جۆری کاتیوشان.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی جۆزەردان، سپای پاسداران هەوڵی گواستنەوەی چەکوچۆڵ و کەرەستەی نیزامیی بۆ شاری کامیاران داوە.

ئەو کەرەستە نیزامییانە لە شاری سنەوە بۆ بنکەی عەمەلیاتیی سپای پاسداران، لە گوندی \"گەشکی\" و بەرزاییەکانی شاهۆ گواستراونەتەوە.

سپای پاسداران لە کاتی گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس بۆ کوردستان، بۆ پاراستنی کەرەستە نیزامییەکان لە هێزی نیزامی و ئیتلاعاتی، بە شێوەی نهێنی کەڵک وەردەگرێت.

گواستنەوەی چەکوچۆڵە قورسەکان بۆ شاخی شاهۆ، پاش چاوپێکەوتنی فەرماندەی سپای پاسداران لەو شاخە، ئەنجام دراوە.