جێگیرکردنی هێزە نیزامییەکان لە سێڕێیانی "بالکـ"ـی مەریوان بۆ پێشگرتن لە هاووڵاتییان

10:40 - 22 رەشەمه 2719

ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە هێزە ئینتزامی و نیزامییەکانی حکوومەت لە سێڕێیانی بالکی مەریوان جێگیر کران کە پێش لە هاووڵاتییان دەگرن تاکوو ئەو هاووڵاتییانە پێش بە هاتوچۆی ماشینە بارهەڵگرەکان لە سنووری باشماخ نەگرن.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا، هاووڵاتییەک باس لەوە دەکات کە هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان، پێشیان بە خەڵکی ئەو شارە گرتووە کە ئیزنی هاتوچۆی ماشینە بارهەڵگرەکان بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان نادەن.

بە وتەی ئەو هاووڵاتییە، هەوڵی هاووڵاتییانی خەڵکی مەریوان لە ڕاستای دابڕگەکردنی ئەم شارە بووە بۆ پێشگرتن بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان، پێشیان بەو خەڵکە گرتووە و ماشینە بارهەڵگرەکان بە بەردەوامی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن.