جێگری ئەكادیمیا: كۆنفرانسی زانستیی زمانی كوردی لەسەر دوو تەوەری پەروەردە و میدیا بەڕێوە دەچێت
15:52 - 19 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەند ناوەندێكی دیكەی حكوومەت لە شاری هەولێر كۆنفرانسێكی زانستیی زمانی كوردی بەڕێوە دەبەن.
دوكتۆر ئازاد ئەحمەد جێگری ئەكادیمیای كوردی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند \"ئەو كۆنفرانسە زانستییە لەژێر دروشمی \"زمان ناسنامەی نەتەوەیە\" و بە هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، ئەكادیمیای كوردی و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و لە رێكەوتی ٢٦ هەتا ٢٨ی سەرماوەز بە ئامەدە بوونی شارەزا و پسپۆڕانی زمانی كوردی و میوانانی ناوە و دەرەوەی كوردستان بەڕێوە دەچێت\".
دوكتۆر ئازادە بەرپرسی سەرەكیی كۆنفرانس ئەوەشی خستە روو، ئاكادیمیای كوردی بۆ ئەوە دامەزراوە كە بەپێی یاسایەك كار بۆ بەرەوە پێش بردنی زمان و لابردنی كێشەكانی بەردەم زمانی كوردی و یەكخستنی زاراوەكان بەپێی قۆناغ و هەلومەرج كار بكات.
ئەو كۆنفرانسە لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەوتی پیكهاتووە، چونكە یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەو ئاكادیمیای كوردی بەستنی ئەو جۆرە كۆنفرانسانەیە.
دوكتۆر ئازاد جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كەلە \"كۆنفرانسی زانستیی زمانی كوردی\"دا بابەتەكان لەسەر دوو تەوەری سەرەكیی \"سیستمی پەروەدە و رۆڵی میدیاكان\" بەڕێوە دەچێت و وتیشی: لەمەڕ پێكهاتە و پلانی پرۆگرامی خوێندن، باری رێزمان و رێنووسی سیستمی پەروەردە كە پێوەندیی بە دوو وەزراەتی پەروەدە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە هەیە و هەروەها لەبارەی زمان و داڕشتن و رێنووسی زمانی كوردی لە ئاستی میدیا و راگەیاند لە چوارچێوە و سنووری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كە پێوەندیی بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە هەیە، لەو كۆنفرانسەدا دەخرێنە بەرباس و تاوتوێ دەكرێن.
دوكتۆر ئازاد لەبارەی بەشداریی پسپۆڕان و شارەزایانی بواری زمانی كوردی لە بەشەكانی دیكەی كوردستان لەم كۆنفرانسەدا وتی: \"لەبەر ئەوەی كە دوو بابەتی\"سیستمی پەروەردە و زمانی میدیا و رۆژنامەوانی\" بە شێوەی فەرمی و یاسایی لە سنووری سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بەكار دەهێنرێن، كۆنفرانسەكەش لەسەر ئەو دوو تەوەرەیە، بۆیە باسی رەوشی زمان لە بەشەكانی دیكەی كوردستان ناكرێـە، هەرچەند شارەزایان بانگهێشت كراون و داوایان لێكراوە كە لەسەر ئەو دوو تەوەرە بابەت بنێرن\".
هاوكات دوكتۆر نەوزاد عەبدولعەزیز، وتەبێژی كۆنفرانس و ئەندامی لێژنەی باڵای كۆنفرانس، لەم پێوەندییەدا بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند \"كە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ ئەكادیمیای كوردی گەیشتینە سەر ئەو قەناعەتەی كە دەبێ كارێكی جیدی لەسەر زمانی كوردی بكەین و لێی بكۆڵینەوە و بگەینە ئەو جێگایەی كە سوود بە زمانی كوردی بگەیەنێ، بۆیە بڕیارماندا لەسەر دوو تەوەری \"سیستمی پەروەدە و بواری راگەیاندن و میدیا\" كە بەكردەوە و بە شێوەی بەربڵاو كار بە زمانی كوردی دەكەن، لە كۆنفرانسدا باسیان لەبارەوە بكرێت\".
وتیشی، چونكە ئەو دوو بوارە لە زۆر بارەوە زۆرترین كاریگەرییان لەسەر تاك و كۆمەڵگا هەیە، چونكە سیستمی پەروەردە بارهێنەری نەوەی ئەمڕۆ و داهاتووە و هەروەها میدیاش بەردەوام لە بارهێنانی هەموو تاكەكانی كۆمەڵدا رۆڵی هەیە، بۆیە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆنفرانسیان بۆ تەرخان كراوە.
وتەبێژی كۆنفرانس جەختیشی كردەوە، لە كۆنفرانسی ئەم جارەدا باس لە كێشەكانی دیكە و كێشە گشتییەكانی زمانی كوردی ناكرێت و مەبەست لەمەش پێشگیرییە لە سازبوونی كێشە و ئاڵۆزی و هەروەها بەڵاڕیدا نەبردنی رەوت و ئاراستەی سەرەكیی كۆنفرانسەكە، چونكە ئەزموونی كۆنفرانسەكانی دیكە لەبەر دەستمان دان و هێنانەگۆڕی بابەتی لاوەكی دەبنە هۆی كێشە و ناكۆكی.
كۆنفرانسی زانسیتی زمانی كوردی لەژێر دروشمی \"زمان ناسنامەی نەتەوەیە\" و بە هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، ئەكادیمیای كوردی و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و بۆ ماوەی سێ رۆژ واتە لە رێكەوتی ٢٦ هەتا ٢٨ی سەرماوەز بە ئامەدە بوونی شارەزاو پسپۆڕانی زمانی كوردی و میوانانی ناوە و دەرەوەی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت\".
لێژنەی باڵای كۆنفرانسی زانستیی زمانی كوردی برییتن لە:
ـ دوكتۆر ئازاد ئەحمەد مەحموود، جێگری ئەكادیمیای كوردی ـ بەرپرسی لێژنەی باڵای كۆنفرانس
ـ دوكتۆر نەوزاد عەبدولعەزیز، راوێژكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێم ـ ئەندام و وتەبێژی کۆنفرانس
ـ دوكتۆر ئەحمەد قەرەنی، راوێژكاری وەزیری پەروەدە ـ ئەندام
ـ دوكتۆر كەریم عەبدول، راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ـ ئەندام
ـ ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان ـ ئەندام
دوكتۆر ئازاد ئەحمەد جێگری ئەكادیمیای كوردی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند \"ئەو كۆنفرانسە زانستییە لەژێر دروشمی \"زمان ناسنامەی نەتەوەیە\" و بە هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، ئەكادیمیای كوردی و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و لە رێكەوتی ٢٦ هەتا ٢٨ی سەرماوەز بە ئامەدە بوونی شارەزا و پسپۆڕانی زمانی كوردی و میوانانی ناوە و دەرەوەی كوردستان بەڕێوە دەچێت\".
دوكتۆر ئازادە بەرپرسی سەرەكیی كۆنفرانس ئەوەشی خستە روو، ئاكادیمیای كوردی بۆ ئەوە دامەزراوە كە بەپێی یاسایەك كار بۆ بەرەوە پێش بردنی زمان و لابردنی كێشەكانی بەردەم زمانی كوردی و یەكخستنی زاراوەكان بەپێی قۆناغ و هەلومەرج كار بكات.
ئەو كۆنفرانسە لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەوتی پیكهاتووە، چونكە یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەو ئاكادیمیای كوردی بەستنی ئەو جۆرە كۆنفرانسانەیە.
دوكتۆر ئازاد ئەحمەد، جێگری ئەكادیمیای كوردی
دوكتۆر ئازاد راشیگەیاند، ئەكادیمیای كوردی لە رووی زانستیی، هەڵسەنگاندن و بڕیار دان لەسەر بابەتەكان و دەستنیشان كردنی شارەزایانی و پسپۆڕانی ئەوە بوارە سەرپەرستیی كۆنفرانسەكە دەكات و سەرجەم تێچووی ئەو كۆنفرانسە لە ئەستۆی وەزارەتی رۆشنبیریە و بە پشتیوانیی ئەو وەزارەتە ئەنجام دەدرێت.دوكتۆر ئازاد جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كەلە \"كۆنفرانسی زانستیی زمانی كوردی\"دا بابەتەكان لەسەر دوو تەوەری سەرەكیی \"سیستمی پەروەدە و رۆڵی میدیاكان\" بەڕێوە دەچێت و وتیشی: لەمەڕ پێكهاتە و پلانی پرۆگرامی خوێندن، باری رێزمان و رێنووسی سیستمی پەروەردە كە پێوەندیی بە دوو وەزراەتی پەروەدە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە هەیە و هەروەها لەبارەی زمان و داڕشتن و رێنووسی زمانی كوردی لە ئاستی میدیا و راگەیاند لە چوارچێوە و سنووری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كە پێوەندیی بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە هەیە، لەو كۆنفرانسەدا دەخرێنە بەرباس و تاوتوێ دەكرێن.