جیهانی رۆمان، گەیشتە کتێبخانەی کوردی

20:11 - 16 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵە وتاری \"جیهانی رۆمان\" بەرهەمی نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆ، لەلایەن دەزگای ئەندێشەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"جیهانی رۆمان\" کەلە کۆمەڵە وەتارەکانی هاشم ئەحمەدزادە، نووسەر و مامۆستای زانکۆی کوردەوە پێکهاتووە، گەیشتە کتێبخانەی کوردی.

نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەیدا نووسیویەتی ئەم وتارانە هەموویان پێشتر لە گۆڤار و رۆژنامە کوردیەیکاندا چاپ و بلاو وبونەتەوەو هۆکاری چاپ کردنیشی بۆ رێگری کردن لە فەوتانی ئەو کۆمەڵە وتارە گەڕاندۆتەوە.

\"24590.jpg\"
هاشم ئەحمەدزادە، نووسەر و مامۆستای زانکۆ
ئەم کتێبە کە سێیەمین کۆمەڵە وتاری نووسەرە، حەوت وتار و هەپەیڤینێکی لە خۆ گرتووەو بە گوتەی نووسەر، چەند وتاریان بە هێندێک دەستکارییەوە بە زمانی ئینگلیزییش بڵاو بوونەتەوە.

ئەو مامۆستا کوردە، هۆکاری ناونانی کتێبەکەی بە \"جیهانی رۆمان\" بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کە زۆربەی وتارەکان پێوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ڕۆمان هەیە.

ئەحمەدزادە لە درێژەی پێشەکی جیهانی رۆماندا نووسیویەتی؛ لە چوار وتاری تری کتێبەکەدا باسی پێوەندیی ڕۆمان لەگەل دیالۆگ، تانە، ئازار و پێکەنین کراوە و هەروەها بەشێکی دیکەش لە وتارەکانی جیهانی رۆمان، هەوڵێکن بۆ تێگەیشتن لە دەور و ڕۆڵی وەرگێڕان لە پێوەندیی فەرهەنگە جیاوازەکانی بەشەری لە ڕەوتێکی مێژووییدا.