جووتیارێک لە کاتی بیرهەڵکەندن، بە هۆی گازگرتوویی گیانی لە دەست دا

15:05 - 6 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری کامیاران، جووتیارێکی کورد، لە کاتی بیر لێدان بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٥ ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو جووتیاری کورد لە کاتی بیرهەڵکەندن لە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیاندا، بە هۆی گازگرتوویی، یەکێکیان ڕزگای بوو و ئەوەی دیکە گیانی لە دەست دا.

\"\"شوناسی ئەو جووتیارە کوردە بە ناوی \"ئەنوەر تابعی\" خەڵکی گوندی \"لۆنەکۆن\" سەر بە شاری کامیاران ڕاگەیاندراوە.

ئەنوەر تابعی خێزندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو جووتیارە کوردە، لە گەڵ یەکێک لە براکانی لە ناو زەوییەکانی خەرێکی بیرلێدان بووە و هەر دووکیان تووشی گازگرتووی دەبن.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: براکەی ئەنوەر تابعی بە یارمەتی خەڵک و هەناسەپێدان لە مردنی ڕزگای بووە، بەڵام ئەنوەر پێش گەیشتنی هێزەکانی فریاکەوتن گیانی لە دەست دابوو.