جووتیارانی كورد بڕی ١٦٠٠میلیارد تمەن زەرەر و زیانیان بەركەوت
12:25 - 30 رەزبەر 2715
ئاژانسی كوردپا: سەرەڕای ئەوەیكە جووتیارانی كورد لە ناوچەكانی كرماشان و ئورمیە، زیانی زۆریان بەركەوتووە، دەوڵەت مل بە قەرەبوو كردنەوەی نادات.
بەپێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، ڕێژەی زەرەر و زیانی بەشی كشت و كاڵیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ٦٠٠ میلیارد تمەن خەمڵێندراوە.
هەروەها لە پارێزگای كرماشان، جووتیاران لەگەڵ زیانی یەك هەزار میلیارد تمەنی بەرەوڕوون.
ڕاگەیاندنە حكوومەتییەكان، سەرما و وشكەساڵییان بە هۆكاری سەرەكیی ئەو زیانانە داناوە.
ئەم ڕێژە لە زەرەر و زیانە، كاتێك بڵاوكراوەتە كە بنكەی بیمەی جوتیارانی جیهادی كەشاوەرزی لە كرماشان و ئورمیە، نەیانتوانیوە لە كاتی خۆیدا قەرەبووی زیانەكان بكەنەوە.
دەوڵەت \"نەبوونی بوودجەی تەرخان كراو\" ی كردووەتە بیانووی درەنگ كەوتنی قەرەبوو كردنەوە و بەڵێنیی قەرەبووكردنەوەی داوە بە جوتیاران.
بیمەی كشتوكاڵی لە ئێران، بنكەیەكی دەوڵەتییە و لەسەر داهاتەكانی دەوڵەت بەرنامەكانیان دابین دەكرێ.
بەپێی ئامارەبڵاوكراوەكان، ساڵانە بەشی كشتوكالی ئێران، بەهۆی ڕووداوی پێشبینی نەكراوەوە، تووشی ٢٠هەزار میلیارد تمەن زەرەر و زیان دەبێت.