جوتیارێکی کورد لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار بوو

14:20 - 12 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕووداوی کار لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە بوو بە هۆی گیانی لە دەست دانی جووتیارێکی کورد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ، جووتیارێکی کورد لە کاتی \"هۆڵەکردن\" دەکەوێتە ناو خەرمانکۆ و گیانی لە دەست دەدا.

هەرچەند شوناسی ئەو جووتیارە کوردە بەڵاو نەبووتەوە، بەڵام خەڵکی گوندی\"بایەنچۆی\" شاری سنە بووە.

ئەو جووتیارە تەمەن ٥٥ ساڵە خاوەنی ٨ کچ و کورێکە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لە بارەی ئەو ڕووداوە نووسیوویانە: ئەو جوتیارە کوردە لە کاتی خەرمانکوب کردن، دەکەوێتە ناو دەزگاکە و هەنجن هەنجن دەبێت.

حەشیمەتی گوندی باینچۆ بەپێی ئاماری سەرژمێری ساڵی ٨٥ی هەتاوی،٩٥٦ کەس بووە.