جوانڕۆ/رووداوی هاتووچۆ گیانی وەرزشوانێکی کوردی ستاند+وێنە

15:47 - 27 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی لاوی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەباح میرزایی کوڕی مەحموود و خەڵکی شاری جوانڕۆ، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی رێبەندان لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا.

ئەو وەرزشوانە کوردەی خەڵکی شاری جوانڕۆ، خوێندکاری زانکۆی شاری سنە بووە و لە ماوەی تەمەنی وەرزشیدا لە چەندین رکابەریی وەرزشیی تێکواندۆدا، سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

\"18379.jpg\"
سەباح میرزایی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا
سەباح میرزایی ساڵی ١٣٩٠ لە رکابەررییەکانی ئوستانی کرماشاندا لە کێشی ٥٥ کیلۆگرەم‌دا میداڵیای زێڕی بۆخۆی مسۆگەر کردبوو.

زۆربەی چالاکانی بواری وەرزشی لەو باوەڕەدان، کە وەرزشوانانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە ئەنقەست لەلایەن لایەنە پەیونەدیدارەکانەوە پەراوێز دەخرێن و سەرەڕای سەرکەوتنیان لە رکابەرییە وەرزشییەکاندا هیچ ئاورێکیان لێ نادرێتەوە، بۆیە زۆربەی وەزشکارە کوردەکان بە نەناسراوی دەمێننەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی وەرزشی هیچ گرینگییەک بە دابین کردنی ئیمکاناتی وەرزشی نادەن و وەرزشوانان لە سەر تێچووی خۆیان و لە دژوارترین دۆخ‌دا و خۆیان بۆ رکابەرییەکان ئامادە دەکەن و بەشداری رکابەرییەکان دەبن.

ئەوەش لە کاتێک دایە، کە بەو حاڵەش لەکاتی بەشداری کردن لە رکابەرییە سەرتاسەرییەکاندا لەمپەر و ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت.
\"18381.jpg\"