جوانڕۆ؛ پێنج هاووڵاتی بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا

20:31 - 30 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەر، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی "تەحسین میری"، "ٚجەوهەر فەتاحی"، "ئیسماعیل گوڵ عەنبەر"، "مەسعوود تەیمووری" و "جەماڵ ئەعزەمی" خەڵکی جوانڕۆ، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکان بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەروەها بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، دەیان خۆپێشاندەر بریندار کران و نەخۆشخانەی جوانڕۆ پێوستیی بە خوێن هەیە و لەگەڵ کەمیی خوێن بەرەوڕوویە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەیەک لە بریندارەکان لە ترسی دەسبەسەربوونیان لە چوون بۆ ناوەندی دەرمانی خۆیان بواردووە.

مەسعوود تەیمووری خەڵکی کڵاش و دانیشتووی شاری جوانڕۆیە، جەماڵ ئەعزەمی خەڵکی پیرباوای جوانڕۆیە و تەحسین میری خەڵکی سەرخەبان و دانیشتووی شاری جوانڕۆیە.

ئەمڕۆ دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییان پاش گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی ناشتنی بەهادین وەیسی و عیرفان کاکایی، ڕژانە سەر شەقامەکان و کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی خۆپێشاندەران بە دەستێوەردانی هێزە سەرکوتکەرەکان، توندوتیژیی لێ کەوتەوە.

وێنە: ئیسماعیل گول عەنبەر، جەوهەر فەتاحی، جەماڵ ئەعزەمی و مەسعوود تەیمووری