جوانڕۆ؛ دوو هاووڵاتی بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا

10:43 - 30 خەزەڵوەر 2722

ئێوارەی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتی بەناوەکانی "عیرفان کاکایی" و "بەهادین وەیسی" کوڕی عەبدوڵڵە خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە گولــلەی جەنگی تەقەیان لێ کردوون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزە سەرکوتکەرەکان لە شەقامەکان، تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە. 

عیرفان کاکایی تەمەن ٤٥ ساڵ و ڕاهێنەڕی وەرزش قوتابخانەی جوانڕۆ بووە.