جلوبەرگی ژنانی کورد لە کرماشان نمایش کرا

15:10 - 29 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی لاوی کرماشانی، پێشانگایەکی نیگارکێشیی لە ژێر ناوی \"کەمەرچین\" بە مەبەستی ناساندنی زیاتری جلوبەرگی ژنانی کوردستان کردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو، \"پەریا جانجانی\" هونەرمەندی کورد، پیشانگایەکی نیگارکێشی کە تایبەت بە جلوبەرگی ژنانی کەڵوڕ بوو لەشاری کرماشان کردووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە لاوە یازدە بەرهەمی نوێ خۆی (میکس مدیا آرت) خستووەتە بەر چاوی بەشداران.

سەرجەم بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە وێنەگرە سەرچاوە گرتوو لە وێنەکانی دایکییەتی و لایەنی خەیاڵیی پێوە دیار نییە.

پەریا جانجانی رایگەیاندووە: لە کارەکانمدا ویستوومە ژنانی کوردی کەڵوڕ بەو جۆرەی کە شایانیانە بیاناسێنم و بە هاوڵاتییانم بڵێم کە کوردەکان خاوەنی فەرهەنگ و کولتورێکی دەوڵەمەند و توانیویانە شواناسی خۆشیان بپارێزن.

هەروەها لە دەستپێکی پێشانگاکەدا، هیوا پاشایی مامۆستای زانستگەی هونەرە جوانەکانی تاران وتوویەتی: پیاوی کەڵوڕ زیاتر لە ٧٠ ساڵە جلوبەرگی خۆی لە بیر کردوە و ئەوە تەنیا ژنەکانن کە بە لەبەر کردنی کولێجە، كڵاو زێڕ، سەربەند و ... پارێزگارییان لە فەرهەنگی خۆیان کردووە.

ئەو پێشانگایە هەتا ٢ی جۆزەردان لە ساڵۆنی \'\'غەدیر\'\'ی کرماشان بەردەوام دەبێت.

\"26611.jpg\"

\"26610.jpg\"

\"26612.jpg\"

\"26609.jpg\"

\"26608.jpg\"

\"26599.jpg\"

\"26598.jpg\"

\"26597.jpg\"

\"26596.jpg\"

\"26603.jpg\"

\"26595.jpg\"

\"26605.jpg\"