جادەی دیواندەرە ـ سەقز/ پڕ كارەساتترین رووداوە مرۆییەكان
13:38 - 11 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، جادەی نێوان دیواندەرە ـ سەقز یەكێك لە پڕ كارەساتترین جادەكانی ئەو پارێزگایانەیە و بە هاتنی وەرزی زستان رووداوەكانی هاتوچۆ زیاتریش دەبێت.
بە وتەی ئەو لێپرسراوە، لە سەدا 43ی كارەساتەكان بە هۆی لادان بو چەپ و لە سەدا 33یش بە هۆی بێ توانایی شوفێر لە كونترۆل كردنی ئوتۆمبێلەكەی لە نێوان جادەكانی پارێزگای كوردستاندا روو دەدەن.
لێپرسراوی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كوردستان وتیشی، جادەكانی سنە ـ دیواندەرە، دیواندەرە ـ سەقز، قوروە ـ هەمەدان، سنە ـ كامیاران بە پڕ كارەساتترین جادەكانی پارێزگای كوردستان دێنە ئەژمار.
ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستە روو، هاتوچۆی ئوتۆمبیلە بارهەڵگەرەكانی نەوت كەلە هەرێمی كوردستانەوە دێن، كاریگەرییان لەسەر ئەو رووداوەانە هەیە.