تەها کەریمی سینەماکاری لاوی کورد لە رووداوێکدا گیانی لەدەست دا + وێنــە
14:38 - 9 جۆزەردان 2713
\"ئاژانسی کوردپا: تەها کەریمی\"، دەرهێنەری کورد، ئێوارەی چوارشەممەلە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیلدا، لە شەقامی \"ئیبراهیم پاشا\"ی شاری سلێمانیی باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی جۆزەردان تەها كەریمی دەرهێنەری كورد بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە شاری سلێمانی بووە قوربانی و هاوکات شۆفیری ئەو تاکسییەش کە ناوبراوی تێدابووە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی بڕوانامەی کارناسیی سینەمای لە زانکۆی تاران وەرگرتبوو و دواتر چەندین کورتەفیلمی وەک \"نان و نهوت\"، \"زریان\"، \"سەمای مروارییەکان\"، \"سنوری ژین\"، \"هەزار و یەک شەو\" و فیلمی درێژی وەک \"كوێستانیسپی\" و \"من بهكرێگیراویسپیم\"ی بەرهەم هێنا.
.
بەرهەمەکانی تەها کەریمی لەم ساڵانەی دواییدا، دەیان خەڵاتی خەڵاتی گرینگی سینەماییان پێبەخشرا.
فیلمی کوێستان قەندیل “کوێستانی قەندیل یەکەمین فیلمی درێژە کە دەرهێنەر تەها کەریمی کاری تێدا کردبێت و توانی لە گەورە فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی لە هیندستاندا بەشداری بکات.
ئەو سینەماکارە کوردە ئەو فیلمەی بەبەشداریی ١٢٠ ئەكتەری كورد (لە باشوور و باكور و رۆهەڵاتی كوردستان) و فارس و تورک و عەرەب لە شاری سلێمانی و دەوروبەری وێنە گرتبوو و چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی وەک \"قوتبەدین سادقی، جۆمەرد قارەمان، عەینەدین مەریوانی، لەمیا حوسێن و كامەران رەئووف\" رۆڵیان تێدا بینیوە.
\" نەوت، شێرپەنجەی شارەكەمان \" خەڵاتی تایبەتی تەلەفیزیۆنی \"ئیدرل\"ی رۆمانی و خەڵاتی دووهەمین فێستیڤاڵی رەشی \"بەرلین\"ی وەرگرتووە و هەروەها لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەلجزیرە لە قەتەر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاراندا نمایش كراوە.
تەها كەریمی لە دایكبووی ساڵی ١٣٥٥ی شاری بانەی رۆهەڵاتی كوردستانە و بەكورتە فیلم و فیلمەدرێژەكانی بەشداریی زیاتر لە ٥٠ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا كردووەو توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی “كوێستانی قەندیل” لە فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسە لە ئیسپانیا وەربگرێت، پێشتریش چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بۆ فیلمە كورتەكانی وەرگرتبوو.
تەرمی ئەو دەرهێنەرە کوردە، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی جۆزەردان لە سنووری باشماخەوە رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە و لە زێدی خۆی لە شاری بانە و لە ئامێزی سلێمان بەگ ئەسپەردەی خاک دەکرێت.