تەنیا یەک وەشانگەی کوردی لە ئیلام کتێبیەکانی چووەتە پیشانگا

20:56 - 8 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: لە پیشانگای کتێبی پارێزگای ئیلام، ١٨ ناونیشان کتێبی کوردی پیشانی خەڵک دران.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نووسەران و شاعیرانی کوردی ئیلام، بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان لە نۆیەمین پیشانگای سەراسەریی کتێبی پارێزگای ئیلامدا کردووە.

لەم پیشانگایەدا کە تاکوو ڕۆژی پێنج‏شەممەی ئەم حەوتوویە بەردەوام دەبێ، ١٨ ناونیشانی کتێبی کوردی لە بوارەکانی ئەدەبی، مووسیقا، ئیلامناسیی و فەرهەنگی پیشان دەدرێن.

لە ٢٨٣ وەشانگەی بەشدار لەم پیشانگایەدا، ٥ چاپەمەنی لە پارێزگای ئیلام بەشدارە و بە وتەی زاهیر سارایی، چالاکی فەرهەنگیی ئیلام، لەو نێوەشدا تەنیا یەک وەشانگەی کوردی بەرهەمەکامی پیشان دراون.

بەرپرسی ئینتشاراتی زانا لە وتووێژێک لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند کە چاپەمەنیی زاگرۆس کتێبە چاپکراوەکانی خۆی هێناوە و ئیزن بە هیچ وەشانگەیەکی دیکە نەدراوە کە بەشدار بێت.

ئەم چالاکە فەرهەنگییە دەشڵێت: دامەزراوەی پیشانگا فەرهەنگیەکانی ئێران و بەشی فەرهەنگیی وەزارتی ئیرشاد بۆ بانگهێشتی ئێمە(چاپەمەنی زانا) هەماهەنگی نەکردووە.

مەیسەم خۆرانی،مستەفا بەیگی، شەمسوڵڵا لوتفی‏کار، کامران ڕەحیمی و... ناوی ئەو نووسەر و ئەدیبانەیە کە بەرهەمە کوردییەکانیان لە پیشانگا نمایش کراون.

لەم ڕووداوە فەرهەنگییەی ئیلامدا، زیاتر لە ٤٥٠ وەشانگە ئامادەی بەشداریی لەو پیشانگایەدا بوون کە لە کۆتاییدا تەنیا ٢٨٣ وەشانگە بە نزیک بە ٣٥ هەزار ناونیشان بەشدارییان پێکراوە.

هەروەها، سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیلام بڵاویان کردەوە کە پارێزگار وتوویەتی کە ٢٠ میلیۆن تمەن \"بۆن\" بج کڕینی کتێبی کوردی تەرخان کراوە کە سەرجەمی ئەو بڕە پارەیە بۆ گشت کڕیارانی کتێبی پیشانگاکە ٢٥٠ میلیۆن تمەن بووە.

هەواڵدەریی ئیسناش وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە و لە زاری پارێزگاری ئیلامەوە، زمانی کوردیی بە زاراوەی \"مەحەلی و بوومی\" ناوزەد کرد.

لە بەشەکانی دیکەی ئەو پیشانگایەدا، مۆسیقای کوردی بە ئامێری دووزەلە لە لایەن هونەرمەند عەلی‌دووست فەلاحەتی و هەروەها مورتەزا دەشتیەوە ژەنرا، کە لە لایەن بەشداربووانی پیشانگاکەوە پێشوازی لێ کرا.

لینکی پێوەندیدار:
زاهیر سارایی: خوێنەرانی کتێبە کوردییەکان لە ئیلام، توێژی مامناوەندی کۆمەڵگەن
وتنەوەی وانەی کوردی لەناوەندە فێرکارییەکانی شاری ئیلام + وێنە
بڵاوگەی \"زانا\" لە ئیلام چوار كتێبی تازە بڵاو دەكاتەوە