تەنبووری كرماشان لە لیستەی ئاسەوارە جیهانییەكاندا تۆمار دەكرێت
19:52 - 25 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: ئامێری تەنبووری كرماشان لەلایەن رێكخراوی یۆنسكۆوە لە ریزی ئاسەروارە جیهانییەكاندا تۆمار دەكرێت.
لێپرسراوی گشتیی نووسینگەی تۆماری رێكخراوی میراتی فەرهەنگیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هونەر \"ئانلاین\" ئاشكرای كردووە كە لە حاڵی ئامادەكردن و ناردنی دۆسیەی تەنبووری كرماشان بۆ رێكخراوی یۆنسكۆ دان هەتا لە لیستی ئاسەوارە هونەرییەكانی ئەو رێكخراوەدا تۆمار بكرێت.
ئاتووسا موئمنی، ئەوەشی ئاشكرا كردووە هەرچەند شێوازی سازكردنی ئەو ئامێرە مۆسیقاییە لە لیستەی میراتی نەتەوییدا تۆمار كراوە، بەڵام رێكخراوی میراتی فەرهەنگی بە جیددی لە هەوڵی تۆمار كردنی ئەو ئامێرەیە لە ئاستی جیهانیدا.
پێویستە بوترێ بڕیارە شێوازی ژەندن، سازكردن و بەكارهینانی لە ئایین و بۆنەی جیاووازدا لە یۆنسكۆ تۆمار بكرێـت.
تەنبوور یەكێك لە ئامێرە \"زهی\"ییەكانی مۆسیقایە كەلە رۆژئاوای تاران و بەتایبەت لە پارێزگاكانی كرماشان و كوردستان و بەتایبەت لەناو پێڕەوانی ئایینی یارسان بەكار دەهێنرێت.
كەسانێكی وەك: \"سەید خەلیل عالی نژاد، كەیخوسرەو پوورنازری و عەلیئەكبەر مورادی\" كە بۆ خۆیان لە پێڕەوانی ئایینی یارسانن لە شارەزایان و ئوستادانی ژەنیاری ئامێری تەنبوورن.
تەنبوور یەكێك لە ئامێرە كەونارایی و عیرفانییەكانە كە پێشینەیەكی ٦ هەزار ساڵەی هەیە.
بۆ تەنبوور ٧٢ مەقام لەبەرچاو گیراوە، كە عەلی ئەكبەر مورادی، ژەنیاری بە توانای تەنبوور ئەو مەقامانەی كۆكردوونەتەوە و بڵاوی كردۆتەوە، هێندێ لەو مەقامانە لەلایەن پێڕەوانی ئایینی یارسانەوە بە پیرۆزی دەزانن و پێیان وایە نابێ هەموو كەس گوێی لێبێت.