تەقەی هێزەکانی هەنگی سنوور بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە
16:11 - 2 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: هەنگی سنووریی سپای پاسداران، کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ئەو کاسبکارە کوردەیان بریندار کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی دوێنی، ١ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی شاری سەردەشت دەکەونە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی و کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵە بە ناوی \"موحسین محەممەد گوێژی\"، لاقی ڕاستی وەبەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی دەکەوێت و بە توندی بریندار دەبێت.
تەقەی هێزە چەکدارەکانی هەنگی سپا لە شاری سەردەشت لە ناوچەی سنووریی سەرشیو ڕوویداوە.
هەواڵنێری کوردپا لەو ناوچەیە ئەوەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری مەهاباد کراوە.
پێشتریش لە ڕێگای نێوان مەریوان ــ سەقز، ٣ کاسبکار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، گیانیان لەدەست دا.
خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، یەکێک لە جێگرەکانی هێزی ئینتزامی بە شێوەی فەرمی\" بڕیاری\" تەقەکردنی لە کۆڵبەرانی لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژئاوای ئێرانی دابوو.
هاووڵاتییانی کورد بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان کە وەک سەرچاوەی داهاتی زۆری خەڵکی بە ئەژامار دێت، ڕوو لە پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری دەکەن.