تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی برینداربوونی کاسبکارێکی مەریوانی لێکەوتەوە

16:26 - 6 خەزەڵوەر 2719

 ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە ملەی "تەتە" دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامدا، کاسبکارێک پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانێوڕۆی ئەمڕۆ ٦ی خەزەڵوەر، لە ملەی تەتەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ئەنجامی بۆسەدانان لە سەر ڕێگای کاسبکارانی کورد و تەقە لە لەو کاسبکارانەوە، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "عوسمان" بریندار دەبێت.

ئەو کاسبکارە کوردە خەڵکی گوندی "تەرخانئاوا"ی شاری مەریوان بووە و لەو ڕووداوەدا، سینگی بەر گولـلەی هێزە نیزامییەکان کەوتووە.

ئەو کاسبکارە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.