تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

11:41 - 7 پووشپەڕ 2720

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەلی بروکی میلان" کوڕی "عادڵ" خەڵکی گوندی "ناور"ی شاری چاڵدێران، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، بە دەست و پێ بەستراوەییەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و گیانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە بەرزاییەکانی سنووری چاڵدێران لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کراوە و لە مەودایەکی کورتدا تەقەی لێ کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "قاسم سەرباز" کوڕی "تاجەدین" خەڵکی گوندی "سگریک" سەر بە شاری چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.