تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی برینداربوونی شۆفیری ماشێنێکی بەدواوە بوو

20:55 - 11 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ماشێنی هاووڵاتییەکی کورد لە نزیک یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، بوو بە هۆی وەرگەڕانی ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بریندار بوونی شوفیرەکەی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی \"دواپ\"ـی شاری سەقز ماشینی هاووڵاتییەکی کوردەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز شوناسی ئەو هاووڵاتییە بریندارەی \"حەبیب مووحێبی\" خەڵکی شاری مەریوان ڕاگەیاند.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئینتزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، ماشینی ئەو هاووڵاتییە مەریوانیەیان داوتە بەر دەستڕی گولـلە و بوو بە هۆی وەرگەرانی وانێتەکە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، حەبیب مووحێبی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز کراوە.

دەوترێ، لە ئاکامی وەرگەڕانی ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تەواوەتی وانێتەکە سووتاوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەیان هاووڵاتیی مەدەنیی کورد لە جاددە و ڕێگەوبانەکان بە دەستی هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و هیچ‌ کام لە بکوژەکان لە دادگادا سزا نەدراون یان تەنانەت بەدواداچوونی یاساییشی بۆ نەکراوە.

پارێزەرێکی کورد لەبارەی چۆنیەتی بەکار هێنانی یاسای چەک ڕایگەیاند: یاسای بەکارهێنانی چەک بۆ سەردەمی ئەحمەد شای قاجار دەگەرێتەوە، بەڵام ٢١ ساڵ پێش ئێستا بۆ \"چۆنەیتیی بەکارهێنانی چەک\" گۆڕدرا، کە بەو پێیە دەبێ ئەو کەسە بە دەنگ ئاگادار بکرێتەوە پاشان تەقەی هەوایی و لە ئەنجامدا دەبێ لە پشتوێن بەرەو خوار تەقەی لێ بکرێت.