تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی ئەستاند

21:33 - 2 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێرێک پێش ئێستا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە شوێنێک بە ناوی \"پردە ڕووخاو\" تەقەیان لە وکۆڵبەرێکی سەردەشتییە کردووە و لە ئاکامدا، ئەو کۆڵبەرە کوردە، گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی \"تاهێر درانگ\" تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار و کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی گوندی \"سنجوێی\" شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەروو، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، هەتا ئێستا ڕەوانەی گوندی سێنجوێی نەکراوەتەوە.