تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ماکۆ سێ کۆڵبەری کردە قوربانی

17:54 - 20 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بورهان جنکانلو" تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردبوو.

کۆڵبەرانی بریندار بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی ماکۆ کراون.

"بورهان جنکانلوو" خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.