تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی لە شاری ئەهواز، گیان لە دەسدانی کاسبکاڕیکی بەدواوە بوو

17:57 - 18 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری کامیاران لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری ئەهواز گیانی لە دەسدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"فاروق فەیزی\" کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی \"تەنگیوەر\" سەر بە شاری کامیاران بە هۆت تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری ئەهواز گیانی لە دەسدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەتی بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ بە بێ‌ئاگادار کردنەوەی پێشوو، ئەو کاسبکارە کوردەیان داوەتە بەردەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا، فاروق فەیزی گیانی لە دەسدا.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە بۆ پزیشکی یاسایی شاری ئەهواز ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەی نەکردووتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"سەلاح ئەسفەندوەند\" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری پیرانشار گیانی لە دەسدا.