تەقەی هێزە حکوومەتییەکان \"قطع نخاع\"بوونی کۆڵبەرێکی بەدواوە بوو

14:29 - 28 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد کە ساڵی ڕابردوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرابوو، \"قطع نخاع\" بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"شەفیع محەممەدزادە\"، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی \"کانی زەردی\" شاری سەردەشت، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار کرابوو، \"قطع نخاخ\" بوو.

پزیشکان بۆ چارەسەری ناوبراو، داوای ٤٠ میلیۆن تمەن پارەیان کردبوو کە بەهۆی هەژاری ناوبراو نەیتوانی ئەم بڕە پارەیە جێبەجێ بکات.

شەفیح محەممەدزادە خێزاندار و دەستکورتە و بە هۆی بێکاری و بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە پیشەی کۆڵبەری کردبوو.

هێزە نیزامییەکان بە تایبەت هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی \"پێشگرتن لە شتومەکی قاچاخ\'\' بەبێ دانی هۆشداری و ڕەچاوکردنی مەرجەکانی تەقەکردن، کۆڵبەرانی سەر سنوور دەکەنە ئامانج.

بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، ئاڵووێری کاڵا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ کوردستانی تورکیا و عێراق، زیاتر لە ٩٠ ساڵە لە سنوورەکان ئەنجام ئەدرێت.