تەقینەوەیەکی بەهێز شاری کرماشانی هەژاند/ باری ئەمنی کرماشان ناسەقامگیرە

03:54 - 24 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەیەکی بەهێز لە یەکێک لە پارکەکانی شاری کرماشان روویداو باری ئەمنیی ئەو شارە ناسەقامگیر راگەیەندراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند کاتژمێر پێش ئیستا تەقینەوەیەکی بەهێز پارکی \"شیرین\" لە گەرەکی \"ئارامگا\"ی شاری کرماشانی هەژاندو بەو هۆیەوە باری ئەمنیی شاری کرماشان تێکچووە.

هەتاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە زەرەر و زیانەکان و هۆکاری ئەو تەقینەوەیەی ئەمشەوی شاری کرماشان هێچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نییە.

دەگوترێت لە گەڕەکی \"نەو بەهار\"ی شاری کرماشان گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکاندا هاتۆتە ئاراوە و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک رێژ هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئەو گرژییە بەردەوامە.

بەوتەی شایەتحالان ٣ کەسیش لەو خۆپیشاندەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو دەستبەسەر کراوانە نەزانراوە.