تەقینەوەیەک لە کارخانەی قەندی میاندواو ٦ کرێکاری بریندار کرد

22:32 - 28 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی تەقینەوەی دیگی بوخار(هەڵم)ی کارخانەی قەندی \"زەڕین\"ی شاری میاندواو، ٦ کرێکاری ئەو کارخانەیە بریندار بوون و رەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کران.

هەواڵدەریی \"مێهر\" بڵاوی کردەوە، رۆژی پینج‌شەممە ریکەوتی ٢٦ی بانەمەر \"دیگی بوخار\"ی یەکێک لە کارگەکانی بەرهەم هێنانی قەندی شاری میانداو تەقییەوەتەوە و سەرەڕای برینداربوونی ٦ کرێکار، بەشێکی بەرچاو لەو کارخانەیەش رووخاوە.

کارناسانی ئیدارەی بیمە و ئاگرکوژێنەوەی شاری میاندواو، ناستانداردبوونی \"شێری ئیتمینان\"ی دیگی بوخاری ئەو کارگەیەیان وەک هۆکاری هاتنە ئارای ئەو تەقینەوەیە دەستنیشان کردووە.

ئەو کارگەیە لە شارۆچکەی سەنعەتیی شاری میاندواو هەڵکەوتووە و هەتا ئێستاش هۆکاری ئەو تەقینەوەیە بەشێوەی فەرمی رانەگەیەندراوە.