تەقینەوەیەك لە ناوەندی دیمەشق 71 قوربانیی لێكەوتەوە
13:14 - 17 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە ناوەندی \"دیمەشق\"ن پایتەختی سووریە، 25 كەس كوژران و 46 كەسی دیكەش بریندار بوون.
كاناڵی تەلەفیزیۆنیی ئەلعەرەبیە بڵاوی كردەوە، ئێوارەی هەینی رێكەوتی 16ی بەفرانبار لە گەڕەكی مەیدانی كۆن و لە نزیك قوتابخانەیەك كەسێكی خۆكوژ خۆی تەقاندۆتەوە و سەرجەم 71 كەس كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە تەلەفیزیۆنی فەرمیی سووریە چەند گرتەیەكی لە شیشەی خوێناویی ئوتووبووسێك بڵاو كردۆتەوە و وای نواندووە ئەو ماشینەی كە تەقێنراوەتەوە هەڵگری هێزەكانی پۆلیس بووە و باس لەوەش دەكرێ كە كۆمەڵێك هاووڵاتیی مەدەنیش لەو رووداوەدا بوونەتە قوربانی.
كەماڵ لبوانی، ئەندامی شۆرای میللیی سووریە لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبیە حكوومەتی بەشار ئەسەد و هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو وڵاتەی بە ئەنجامدەری ئەو كردەوە تیرۆریستیە لە قەڵەم داوە.
عەمار ئەلقەربی، لێپرسراوی \"كۆنگرەی سووریە بۆ گۆڕان\" لەم بارەوە وتوویەتی:\" حكومەتی سووریە بە مەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵك دەست دەاتە ئەو جۆرە تەقینەوانە و راشیگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی كەلە ناوەندە ئەمنیەتییەكان بە من گەیشتووە، حكوومەتی سووریە بە تەمایە لە شاری \"حەڵەب\"یش تەقینەوەیەكی لەو چەشنە ئەنجام بدات\".
حكوومەتی سووریەش بە فەرمی رایگەیاندووە كە ئەو تەقفینەوەیە لەلایەن دژبەرانەوە ئەنجام دراوە و دژبەرانی حكوومەتی سووریەش لەو باوەڕە دان:\" ئەو جۆرە تەقینەوانە لەلایەن خودی حكوومەتەوە بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی كاری لێكۆڵەرانی كۆمكاری عەرەب كە ئێستا لە سووریەن، ئەنجام دەدرێت\".
دوو حەفتە لەمەوبەریش لە ئەنجامی تەقینەوەیەك كە لێپرسراوانی سووریە گرووپی ئەلقاعیدەیان بە بەپرسیار زانی، كوژرانی 44 كەسی لێكەوتەوە، چالاكانی دژبەری سووریە لەو باوەڕە دان كە ئەو تەقینەوەش هەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی دەوڵەتی سووریەوە ئەنجام دراوە.