تەقینەوەی گوللە تۆپ لە سەرپێڵ زەهاو، گیانی سێ‌ئەندامی بنەماڵەیەكی ستاند+وێنە

14:07 - 10 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێكی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران سێ‌ئەندامی بنەماڵەیەك گیانیان لەدەست داوە و منداڵێكی دیكەی ئەو بنەماڵەش بە توندی بریندار بووە.

بە هۆی ئەو رووداوە سێ‌كەس بەناوەكانی نازار مورادی تەمەن ٦١ ساڵ، حوسێن عەزیزی و جەعفەر عەزیزی تەمەن ٣٥ ساڵ دەستبەجێ‌مردوون و كەسێكی دیكەش بەناوی كورووش عەزیزی بریندار بووە.

لەحاڵی حازردا كورووش رەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی كرماشان كراوە و لەژێر چاودێری دایە.

هەواڵدەریی تەسنیم بڵاوی كردۆتەوە، یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەكە دوای ئەوەی گولە تۆپێكی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقی دۆزیوەتەوە، بردوویەتە ماڵەوە و بە هۆی دەستكاری كردنی ئەو روووداوە رووی داوە.

مەرگی ئەو سێ‌هاووڵاتییە كوردە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە لەحاڵێكدایە كە زۆربەی هەواڵدەرییە ناوخۆییەكانی ئێران رایانگەیاندبوو كە رووداوەكە بە هۆی تەقینەوەی كەپسولی گازەوە بووە.

تەقینەوەكەی ئاوایی \"دەستەكی سەروو\"‌ی سەر بە شارستانی سەرپێڵ زەهاو رۆژی یەكششەمە رێكەوتی ٩ی سەرماوەز كاتژمێر پێنجی ئێوارە رووی داوە.

\"23384.jpg\"

\"23385.jpg\"

\"23377.jpg\"

\"23375.jpg\"

\"23378.jpg\"

\"23379.jpg\"

\"23382.jpg\"

\"23381.jpg\"

\"23383.jpg\"

\"23380.jpg\"