تەقینەوەی گاز لە (گیلانی رۆژئاوا) زیانی ماددی بەرچاوی لێکەوتەوە+وێنە

15:47 - 6 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەی گاز لە یەکێک لە گەڕەکەکانی گیلانی رۆژئاوای سەربە ئوستانی کرماشان، زیانی مادیی بە ١٠ دەست خانوبەرەی دەوروبەری خۆی گەیاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، تەقینەوەی گاز لە خانوویەکدا لە شاری گیلانی رۆژئاوا، بووە هۆی برینداربوونی خاوەنی خانووەکە بە ناوی \"رەزا، ئەلف\" و بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی \"ئەلزەهرا\" کراوە.

ئەو رووداوە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٥ی رێبەندان و لە گەرەکی \"ئەعزەمی\"ی شاری گیلانی رۆژئاوا هاتۆتە ئاراوە.

بەرپرسی ئیدارەی گازی گیلانی رۆژئاوا رایگەیاندووە؛ ئەو رووداوە بەهۆی \"نشت (دەڵاندن)\"ی گازەوە بووە، بەڵام روون نەبۆەوە کە بەهۆی کەمتەرخەمی یان کەپسوولی گاز یان گازی نێو شارەوە بووە.

ئەو تەقینەوەیە، بووتە هۆی تێکڕووخانی تەواوەتیی ئەو خانووەو لەگەڵ ئەوەشدا زیانی بە ١٠ خانووبەرەی دیکەی دەوروبەری گەیاندووە.

دەگوترێ ئەو تەقینەوەیە، خاوەنی خانووبەرەکەی بە توندی بریندار کراوەو هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

\"24379.jpg\"

\"24381.jpg\"