تەقینەوەی کەپسولی ئۆکسیژن، دوو کوژرا و بریندار لێ‌کەوتەوە

21:21 - 27 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: لە کاتی پڕکردنەوەی کەپسولی ئۆکسیژن لە یەکێک لە کارگەکانی شاری کرماشان، کەپسولێک دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی دەبنە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، لە یەکێک لە کارگەکانی پڕکردنەوەی کەپسولی ئۆکسیژن لە شارەکی \'نۆکان\"ـی شاری کرماشان، بە هۆی تەقینەوەی کەپسولێک، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ گیانی لە دەستدا
هەروەها، هاووڵاتییەکی دیکەی تەمەن ٤٠ ساڵ بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کرا.

ئەو هاووڵاتییە، لەو ڕووداودا، سەری، دەست و لاقی بریندار بووە و باری تەندروستیی نالەبار ڕاگەیەندراوە.

ئەگەری ئەوە هەیە ئەو دوو هاووڵاتییە کە تووشی ئەو ڕووداوە هاتوون، کرێکار بن.