تەقینەوەی کوورەی نەوتی لەنەغەدە گیانی ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵەی ستاند
15:00 - 5 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: لەگوندێکی ناوچەی نەغەدە ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵەی کورد لە ئەنجامی تەقینەوەی کورەی نەوتیدا بووە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ پەریزاد دەروێشیئازەر تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی گوندی \"مێهماندار\"ی سەربە ناوچەی نەغەدە کە ١٠ رۆژ پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی کورەی نەوتی تووشی سووتان هاتبوو، سەرئەنجام رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣ی بەفرانبار بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
گوندی مێهماندار لە سێ کیلۆمیتریی شاری نەغەدە و بەخشی \"بەگم قەڵا\"ی سەربەو شارە هەڵکەوتووە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس حەشیمەتی هەیە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێهماندار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار بەمەبەستی راکێشانی بۆریی گاز بۆ گوندەکەمان سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا و تارانـمان کردووە، بەڵام سەرەڕای هەڵکەوتەی نزیک لە شاری نەغدە، هەتا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ هەنگاوێکیان هەڵ نەهێناوە.
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی پێشتر بەخشداری نەغەدە رایگەیاندبوو کە بەهۆکاری سیاسییەوە گوندی مێهماندار ئەو خزمەتگوزارییانە نەیانگرێتەوە\"، ئەوەش لەحاڵێک دایە کە بەوتەی ئەو هاووڵاتییە سەرجەم گوندەکانی دەوروبەری گوندی مێهماندار گازیان بۆ راکێشراوە.