تەقینەوەی نارنجۆک لە ئیلام ٦ قوربانیی لێکەوتەوە
18:46 - 2 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ٦ هاووڵاتیی کوردی ئەندامی بنەماڵەیەک لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری مەلەکشاهی لە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی نارنجۆکی دەستی، کوژران و بریندار بوون.
ماڵپەڕی \"مەلەکشاهی ئانلاین\" لە هەواڵیکدا بڵاوی کردەوە، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی \"سیرانە\"ی مەلەکشاهی سەربە پارێزگای ئیلام، ٥ ئەندامی بنەماڵەیەکی ئەو گوندە بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆک گیانیان لەدەست دا.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە کە ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی نارنجۆک بە توندی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەو سەرچاوەیە هۆکاری تەقینەوەی ئەو نارنجەکەی، دەسکاریی یەکێک لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە راگەیاندووە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەتا ئێستا ٣٤ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی بەجێماو لە کۆنە پایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کوژراو و بریندار بوون، کەلە کۆی ئەو رێژەیە ١٥ کەس بە توندی بریندار بوون و ١٩ کەسیش بەرەوڕووی مەرگ بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"رەحمان دەروێشی\" و خەڵکی گوندی دەزڵی بە هۆی تەقینەوەی TNT لە کۆنە پایەگای \"شامراوا\" لە نێوان جادەی سەوڵاوا ــ مەریوان بە توندی بریندار بوو.