تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کردە قوربانی

18:27 - 17 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، لاقێکی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سالار پەژوهی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی مین، لە "دزئاوەر" لاقێکی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، خەڵکی گوندی "بانەوەڕە"ی شاری پاوەیە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عادڵ یەعقووبی"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی "سدیق"، خەڵکی گوندی "بێساران" و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراوەکان، لاقی چەپی بریندار بوو.