تەقینەوەی مین کوشتنی سێ هاووڵاتیی لێ کەوتەوە
13:29 - 14 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی خاوێنەنەکردنەوەی مینە بەجێماوەکان لە ناوچە سنوورییەکان کوردستانی ئێران، دوو ژن و پیاوێک گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام کە دوو ژن و پیاوێک بوون لە ناو ماشینێک لە جۆری پراید بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانگ گیانیان لە دەست دا.
شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی\"ڕوقیه تاراج ٥٤ ساڵه، شاژنە تاراج ٥٥ ساڵه و كوڕهكهی ڕۆحوڵڵا مهلک خەتایی ٣٢ ساڵه\" ڕاگەیەندراوە.
ئەو سێ هاووڵاتییە كه بۆ دۆزینەوەی ئاسنهواڵه و فرۆشتنی بۆ دابین كردنی بژیوی ژیان چووبوونه ناوچهی قهڵاوێزانی شاری مێهران، به هۆی تهقینهوهی مین دهستبهجێ گیانیان له دهست داوە.
لە پارێزگای ئیلام ١ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار هێکتار لە زەوییەکانی بەتایبەت لە شارەکانی مێهران و دێهلوران بە مینی پاشماوەی جەنگی و گوللەی بەکار نەهاتووی کاتی شەڕی ئێران و عێراق ئالوودەیە. لەو ڕێژەیەش شارەکانی مێهران ٩٠٠ هەزار هێکتار و دێهلوران ٨٠٠ هەزار لە زەوییەکانیان ئالوودە بە مین، لە خۆ دەگرن.