تەقینەوەی مین هاووڵاتییەکی دیکەی نەغەدەیی کردە قوربانی
17:17 - 15 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری نەغەدە لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ هاووڵاتییەک بەناوی \"بازید قەیتەران\" کوڕی عومەر و خەڵکی شاری نەغەدە لەشوێنیک بەناوی \"شیوە رەش\" لە خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران بەهۆی کەوتنە سەر مین لاقێکی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ئەو هاووڵاتییە کوردە شۆفیری تانکێر بووە کە بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق لە ناوچەی سنووریی حاجی ئۆمەران لاقی پەڕێوە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری هەولێر کراوە.
لەلایەکی دیکەوەو ماوەیەک پێش ئیستا شۆفیـر تانکێرێکی دیکەی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی \" فاخیر\" لە شوێنێک بەناوی \"باگێـڕ\" لە ناوچەی پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لەدەست دا.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا ٢ خوشک بەناوەکانی \"غەزاڵ\" تەمەن ٢٠ ساڵ و لەیلا تەمەن ١٣ ساڵ و خەڵکی گوندی \"شەریف ئاوای\" سەربە شاری ورمێ لە کاتی چوون بۆ کوێستانەکانی ناوچەی ورمێ بەهۆی رووداوی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا.