تەقینەوەی مین لەقەسری‌شیرین قوربانی لێکەوتەوە

14:36 - 1 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ساڵەی ئێران و عێراقد لەناوچەی سنوورییەکانی قەسری‌شیرین قوربانی بە دوای خویدا هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی \"سونقور\"ی سەر بە ئوستانی کرماشان لە قەسری‌شیرین بە هۆی رووداوی مینەوە بریندار بوو.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری قەسری‌شیرین شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی \"فەردین محەممەد بەیگ\" راگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پەیوەندییەدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەسری‌شیرین کراوە.

لە ساڵی ١٣٩٠هەتاوی هەتا کۆتاییەکانی رەزبەری ١٣٩٤واتە (سێ ساڵ و نیو) ١٣٢ حاڵەتی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق روویداوە کە لەکۆی گشتی ئەو رێژەیە ١٢٢کەس بریندار و ١٣کەسی دیکە بریندار بوون.

شاری قەسری‌شیرین لە رۆژئاوای ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە و ١٨٦ کیلومێتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا هەیە.

ناوەندی مین هەڵگرتنەوەی سەر بە وەزارەتی بەرگریی لەو باریەوە رایگەیاندووە، پڕۆسەی هەڵگرتنەوەی مینەکان هەتا قوڵای ٨٠سانتیمێتری ئەنجام دراوە، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە
دەڵێن ئەو هەوڵە هەتا ئاستی ٣٠ سانتیمێتری ئەنجام دراوە.