تەقینەوەی مین لە ئیلام کەمئەندامبوونی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە

10:27 - 27 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، بە سەختی بریندار  بوو و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ئیلام کرا.

"عەباس زێدی"، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پزیشک فریاکەوتن لە شاری ئیلام لە وتووێژدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "مێهر" ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕووداوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی "میمک"ـی ساڵح‌ئاوای ئیلام ڕووی داوە و ئەو هاووڵاتییە لەو ڕووداوە دەستی چەپی لەدەست داوە.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕانەگەیەندراوە

بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، ٢٧ کەس لە ساڵی ٢٠١٩ زایینی بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوونه (٢ کوژراو و ٢٥ بریندار).

لەو ٢٧ کەسە، ١١ کەسیان لە پارێزگای ئیلام بوونه.