تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین هاووڵاتییەکی کردە قوربانی
16:47 - 5 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی سوومار سەر بە قەسری شیرین، بە هۆی تەقینەوەی مین، گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی \"تەیموور. ا\"، خەڵکی ناوچەی سوومار، سەر بە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران – عێراق، گیانی لەدەست دا.
هەواڵدەریی فارس لە زاری فەرمانداری قەسری شیرین، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: سەرەڕای کرانەوەی بازاڕچەی سنووریی سوومار، کاسبکارەکان، جوتیاران و ئاژەڵ دارەکانێش لەو ناوچەیەدا هاتوچۆ دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە كە بەرپرسانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەردەوام باس لە هەڵگرتنەوە و پاكسازیی مین لە ئێران و بەتایبەت كوردستان دەكەن، بەڵام بەردەوام شایەتی دووپاتبوونەوەی ڕووداوەکانین.
زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە پارێزگاکانی ئیلام، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و خووزستان بوونی هەیە و زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ هێکتار زەویش لە ئوستانە کوردنشینەکان بە مین ئاڵوودە کراون.
شاری سوومار لە سنووری ئێران_عێراق هەڵکەوتووە و مەودای لەگەڵ شاری مەندەلی لە عێراق، ١٥ کیلۆمێترە و یەکێک لە نزیکترین ناوچەکانی ئێران لەگەڵ بەغدا بەئەژمار دێ.
فەرمانداری گیلانغەرب کەرەم محەممەدی، ئاماری کوژراو و بریندارەکانی شاری گیلانغەربی پاش کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵە، لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی هەتاکوو ئێستا، بە ٤٠٧ کەس ڕاگەیاندووە و لە کۆی گشتیی ئەو ئامارە، ٩٣ کەس کوژراو و ٣١٤ کەسی دیکە بریندار بوون.