تەقینەوەی مین لە شووشی خووزستان، کوژران و برینداربوونی ٤ ئەندامی بنەماڵەیەکی لێکەوتەوە

10:28 - 4 رێبەندان 2719

بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری شووش سەر بە پارێزگای خووزستان، هاووڵاتییەک کوژرا و سێ کەسی دیکە کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون، بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی ڕێبەندان، تەقینەوەی مین لە ڕۆژئاوای بەنداوی کەرخە لە باکووری خووزستان، بوو بەهۆی کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە.

لەو ڕووداوەدا، پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵە گیانی لەدەست داوە و هەروەها دوو منداڵی ٢ و ٦ ساڵان و مێرمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، بریندار بوون.

زیاتر لە ٤ هەزار هێکتار لە زەوییەکانی پارێزگای خووزستان لە شارەکانی "دەشتی ئازادگان، هوێزە، بستان، خوڕەمشەهر و شەلەمچە"، ئالوودە بە مین و کەرەستە تەقەمەنییەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقە.

بوونی مینە بەجێماوەکان لە کاتی شەڕ، ئەمنییەت و تەندروستیی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی خستووەتەوە مەترسییەوە.