تەقینەوەی مین لە سەرشیوی سەقز دوو منداڵی بریندار کرد

21:41 - 8 خاکەلێوه 2712
کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی \"کەچەڵ میان\"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز دوو منداڵی کوردی تەمەن ٧ و ٨ ساڵان کەم ئەندام بوون.

هەواڵنێری سەقز لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، ته‌قینه‌وه‌ی مینێک لە گوندی \"کەچەڵ میان\"ی ناوچەی سەرشیو به چاو و ده‌ستی دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٧ و ٨ ساڵان به ناوه‌كانی \"زانیار و سه‌یوان\" كه‌م ئه‌ندام كردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە بە هۆی قووڵیی برینەکانیانەوە به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سه‌قز كران، ئەو دوو منداڵە یەکاین چاوی لە دەست داوە و ئەوی دیکەشیان دەستی.

گوند و دەڤەرە سنوورییەکانی ناوچە کور نشینەکانی ئێران لە کاتی شەڕی ئێران – عێراق و بوونی شەڕ و ئاڵۆزیی حکوومەت لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران زۆر مینی چێنراوی لێیە و ساڵانە بە رووی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی کورد و بە تایبەت مندالان و وەرزێڕاندا دەتەقێتەوەو دەبێتە هۆی گیان لە دەست دان یان کەم ئەندام بوونیان.