تەقینەوەی مین لە بێستوون بوو بەهۆی برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی

16:44 - 27 رەزبەر 2721

ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئەحمەدی"، کوڕی والی و خەڵکی گوندی "زمکان" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری بێستوون، لاقی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کرا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی ڕەزبەر، ئەندامێکی هێزە نیزامییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بووە و لاقی چەپی لەدەست داوە.

بەخشداری نەوسوود، شوناسی ئەو نیزامییە ۳٥ ساڵەیەی بە ناوی "ڕەسووڵ ڕەحمانی"، ڕاگەیاندووە کە لە سنووری "تاقە دار"ی نەوسوود کەوتووە بەسەر یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.