تەقینەوەی مین رێژەی قوربانیانی لەقەسری شیرین گەیاندە ١٢٤ كەس
14:47 - 26 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: لەئەنجامی تەقینەوەی مێنە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دوو وەرزێڕی خەڵكی \"سومار\" بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئاكام و لێكەوتەكانی شەڕی هەشت ساڵە لەكوردستانی ئێران دوای تێپەڕینی ٢٦ ، هێشتا قوربانی بەدوای خۆیدا دێنێو لەتازەترین رووداودا، مینە چێنراوەكان لەقەسری شیرین دوو هاووڵاتیی كوردی كردە قوربانی.
ئەو رووداوە ئێوارەیی رۆژی رابردوو هاتۆتە ئاراوە و بەوتەی هەواڵنێری كوردپا قوربانییەكان لەوەرزێڕانی ناوچەكە بوون.
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە هەنووكە لە نەخۆشخانەی شاری ئیسلام ئابادی غەرب لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
لە ساڵی ١٣٩٠وە هەتا ئێستا، ١٣٢ حاڵەتی تەقینەوەی مین و كەرەسەكانی جەنگی لەشارستانی قەسری شیرین رووی داوە كە بە هۆی ئەو رووداوانەوە ١٢٢ كەس بریندار و ١٣ی دیكەش گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەكی دیكەوە لەماوەی ١٠ ساڵی رابردووەوە هەتا ئێستا ١٢٦ كەس لە قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین و كەرەسە جەنگییەكانی شەڕی ئێران و عێراقەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەوتەی دانیشتوانی ناوچەكە خاوێن كردنەوەی ناوچەكانی بەمێن چێنراو ماوەبەماوە ئەنجام دەدرێت و ناوەندە دەوڵەتییەكان هەتا قووڵایی ٣٠ سانتیمیتری ئەو كارەیان ئەنجام داوە.
بەپێی راپۆرت و پەسند كراوەكانی ئیدارەی پووچەڵ كردنەوەی مین، پێویستە ناوچە بە مین چێنراوەكان هەتا قووڵایی ٨٠ سانتیمیتر خاوێن بكرێنەوە.