تەقینەوەی مین دوو کەس لە هێزەکانی ئەرتشی کردە قوربانی

11:01 - 7 بانەمەڕ 2720

بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مێهران سەر بە شاری ئیلام، ئەفسەرێک و سەربازێک بریندار بوون.

فەرمانداری دێهلوڕان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو ڕووداوە لە ناوچەی فەکەی سەر بە شاری مێهران ڕوویداوە و ٢ کەس لە هێزەکانی ئەرتشی حکوومەتی ئێران، بریندار بوون".

بە وتەی "مەجید عەسکەری"، یەکێک لەو ٢ کەسە لەو ڕووداوەدا هەر دوو لاقی و ئەوی دیکەیان دەست و گوێی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی  شاری خووزستان کراون.

بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییە، ئەو دوو پێرسنێلەی هێزەکانی ئەرتشی حکوومەتی ئێران، لە کاتی بۆسەدان و گەڕان لە ناوچەی فەکە، تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

شاری مێهران لە ٢٢٨ کیلۆمیتریی باشووری شاری ئیلام هەڵکەوتووە.